رۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیادا، ئامێری نوێ‌و ئامرازی نوێ دروستده‌کرێت، که به‌شێکیان وه‌ک پێداویستییه‌که‌ی گرنگیی ژیانی لێ دێت‌و هه‌ندێکیشیان وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی ته‌رفیهیی به‌کار د‌ێن.
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی خێرا‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ته‌واوی جیهاندا، یه‌کێک له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و مۆبایلانه، بونی کامێرایه‌کی باش‌و گونجاوه بۆ وێنه‌گرتن.
هاوکات، له‌کامێرای ئه‌و مۆبایله هۆشمه‌ندانه‌شدا، سیفاتی جیاکه‌ره‌وه‌ی له‌کامێراکانی دیکه، بونی دو کامێرایه، یه‌کێکیان له‌دواوه‌و ئه‌وی دیکه‌شیان له‌پێشه‌وه، که ئه‌مه‌ی دوه‌میان بۆ وێنه‌ی “سێڵفی” به‌کاردێت.
“سێڵفی” به‌و وێنه‌یه ده‌وترێت که له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و که‌سه‌ی وێنه‌که‌ش ده‌گرێت، خۆی له‌وێنه‌که‌دا ده‌ربکه‌وێت. گه‌ر جاران هه‌میشه که‌سێک بویسترایه بۆ گرتنی وێنه‌یه‌ک، ئه‌وا له‌ئێستادا چی دی ئه‌و که‌سه پێویست نییه.
بۆ وێنه‌ی “سێڵفی”یش، “داری سێڵفی” دروستکراوه‌و له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاوبوه له‌ناو زانکۆ‌و شوێنه گشتییه‌کاندا.
شاهۆ که‌ریم، خوێندکارێکی زانکۆیه‌و زۆربه‌ی رۆژه‌کانی ده‌وامی زانکۆ، له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی زانکۆیدا، له‌بیری ناچێت “داری سێڵفی”یه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات.
ئه‌و خوێندکاره‌ی زانکۆ له‌باره‌ی وێنه‌ی سێڵفیی‌و داره‌که‌یه‌وه به‌ئاوێنه‌ی وت “حه‌ز ده‌که‌م هیچ رۆژێکی زانکۆم به‌بێ وێنه تێنه‌په‌ڕێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سود له‌ته‌کنه‌لۆژیاو ئامێره‌کانی وه‌رده‌گه‌رم. گه‌ر جاران داوامان له‌که‌سێک بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کمان بگرێت، ئه‌وا ئێستا پێویستمان به‌که‌س نییه‌و خۆمان وێنه‌ی خۆمان ده‌گرین”.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه بازاڕه‌کانی کوردستانه‌وه، شاهۆ خۆی گه‌یاندوه‌ته بازاڕ‌و به‌نرخێکی گران داری سێڵفیی کڕیوه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که له‌وێنه‌ی سێڵفیدا هه‌بێت‌و له‌وێنه‌کانی دیکه‌دا نه‌بێت، شاهۆ ده‌ڵێت “گرنگترین شت له‌وێنه‌ی سێڵفیدا ئه‌وه‌یه که‌س بێبه‌ش نابێت‌و هه‌موان له‌وێنه‌که‌دا ده‌رده‌چن”.
داری سێڵفی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، مێژویه‌کی ڕون‌و ئاشکرای نییه، گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریکیی به‌یه‌کێک له‌باشترین 25 داهێنانه‌کانی ساڵی 2014ی هه‌ژمار کردوه.
وه‌ک به‌شێکی زۆری کاڵاکانی دیکه‌ی ناوبازاڕه‌کانی کوردستان، داری سێڵفییش هاورده ده‌کرێت، به‌شی زۆریشیان له‌وڵاتی چین-ه‌وه ده‌هێنرێنه کوردستان به‌جۆری جیاواز‌و کوالێتی هه‌مه‌جۆر.
ئارام محه‌مه‌د، خاوه‌نی یه‌کێک له‌دوکانه‌کانی مۆبایل له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی، که له‌گه‌ڵ فرۆشتنی مۆبایل‌و پێداویستییه‌کانی، به‌دیوی ده‌ره‌وه‌ی دوکانه‌که‌یدا چه‌ند دارێکی سێڵفییش هه‌ڵواسییوه‌و به‌گه‌وره‌یی نوسیویه‌تی “داری سێڵفییمان هه‌یه”، له‌باره‌ی سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و ئامرازه نوێیه‌ی وێنه‌گرتنی مۆبایل، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که چه‌ند مانگێک پێش ئێستا هه‌ندێک له‌دوکانه‌کانی مۆبایل ئه‌و داره‌یان هێنا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه زۆر پێشوازی لێ نه‌ده‌کرا، دواتر به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کرا خاڵک ڕوی تێ کرد‌و به‌تایبه‌تی گه‌نجان زۆر ده‌یانکڕی، “له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه زۆربه‌ی دوکانه‌کانی مۆبایل داری سێڵفییان هاورده ده‌کردو ده‌یان فرۆشته‌وه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت فرۆشێکی باشی هه‌یه”.
له‌باره‌ی نرخ‌و جۆره‌کانی ئه‌و داره‌وه، خاوه‌نی ئه‌و دوکانه رایگه‌یاند که له‌سه‌ره‌تادا نرخه‌که‌ی زۆر بو، له‌سنوری 30 دۆلاردا بو، “به‌ڵام دواتر نرخه‌که‌ی دابه‌زیی‌و جۆری جیاواز‌و ئه‌سڵ‌و عادیی هات. ئێستاش به‌پێی جۆره‌کانی نرخی ده‌گۆڕێت‌و له 6 هه‌زار دیناره‌وه هه‌یه تا 50 هه‌زار دینار”.
ئا: لاما