22
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی وڵاتی کەنەدا، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی بەردەوام خواردنە کحولییەکان دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە بەڵام ئەگەری توشبوونیان بە جۆرەکانی شێرپەنجە زیاترە.
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی وڵاتی کەنەدا، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی بەردەوام خواردنە کحولییەکان دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە بەڵام ئەگەری توشبوونیان بە جۆرەکانی شێرپەنجە زیاترە.لە میانەی توێژینەوەکە، کە لە وڵاتی کەنەدا ئەنجامدرا و لە جۆرناڵی (لانسێت)دا بڵاوکرایەوە، چاودێری وردی تەندروستی ١١٥ هەزار خۆبەخش بۆ ماوەیسێ ساڵ کرا و زانیاری دەربارەی خووەکانی خواردنەوەیان کۆکرایەوە.
بەپێی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە، ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا بە لایەنی کەمەوە جارێک خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوەئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بە رێژەی ٢٤% کەمترە بە بەراوردی ئەو کەسانەی خواردنەوە کحوکییەکان ناخۆنەوە.
هەمان توێژینەوەش دەریخست کە ئەو کەسانەی بەردەوامن لە خواردنەوەی کحول بە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە بە گشتی بە رێژەی ٥١% زیاترە.
لە ئینگلیزییەوە: ماردین عوزێری
سەرچاوە: dailymail.co.uk