لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور وتووێژە توندەکان سودیان هەیە

وتووێژە توندەکان سودیان هەیە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

twndwtizhi281214-bلە نوێترین لێکۆڵینەوەی دەروونیدا دەرکەوتووە کە دەمەقاڵێی ناو خێزان وەک ئەزموون سود بە منداڵ دەگەیەنێت و دواتر لە داهاتوودا توانای چارەسەرکردنی کێشە و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانیان زیادتر دەکات.

لێکۆڵینەوەکە لە کۆلێژی (ڕۆلین) لە ولایەتی فلۆریدای ئەمریکادا ئەنجامدرا و دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی بە منداڵی لەکاتی روودانی کێشە و گرفتە خێزانییەکاندا ئامادەبوون، بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی لەو تەمەنەدا لەکاتی روودانی کێشەدا ڕاستەوخۆ لەو شوێنە دوورخراونەتەوە توانای خۆگونجاندن و چارەسەری قەیرانەکانیان زیادترە.

دکتۆر لینسەی ئەلۆیا، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە ڕایگەیاند : ئەزموونی تاکەکان لەگەڵ کێشە خێزانییەکاندا دەگونجێت بەسودبێت، چونکە ئەو کەسانە زیادتر دەتوانن بەسەر هەستەکانیاندا زاڵببن و نەهێڵن کێشەکان لەوەی هەیە گەورەتربن.

ناوبراو وتیشی : ڕاستە تووڕەبوون و نائارامییە خێزانییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر منداڵ جێدەهێڵن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە نابێت ئاگاداری هیچ یەکێک لە کێشەکان و شێوازی چارەسەرەکانیان-بن، چونکە ژیان هەمیشە ئارام و دوور لە کێشە نییە، بۆیە پێویستە منداڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نائارامییەکان ئامادەبن.

لە ئینگلیزییەوە : محەمەد عەبدوڵا
سەرچاوە : دەیلی مەیل

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە