هەریەک لە ئێمە پێویستی بە حەسانەوەیەکی باشە دوای گەڕانەوەمان لە کار ، هەمیشە ئەو کەسانەی کار دەکەن تووشی قەلەکی دەبن ، مرۆڤ لەکاتی کارکردندا زۆر ماندوو دەبێت ،ئەمەش وا دەکات چەند نیشانەیەک لە جەستەدا دەربکەوێت. بۆیە ئاگاداربە گەر هاتوو ئەم نیشانانەت هەبوو پێویستە بحەسێیتەوە.
ـ سەر ئێشە: لەکاتی ماندوو بوون و سترێسی زۆردا مرۆڤ تووشی سەر ئێشە دەبێت لەبەر ئەوە پێویستە بحەسێتەوە.
ـ هەبوونی کێشەی هەرس: کاتێک مێشک بەتەواوی ماندوو دەبێت کرداری هەرس تێک دەچێت بەتایبەتی ڕیخۆڵە ، ئەمەش لەکاتی پیسای کردندا دەردەکەوێت هەروەها هەبوونی ئازار لەچەند بەشێکی گەدە.
ـ زوو تووشبوون بە سەرما: قەلەقی دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و گۆڕان و زیادبوونی پەستانی خوێن ئەم دوانەش پێکەوە کار دەکەنە سەر سیستەمی بەرگری لەش ئەمەش وادەکات زوو زوو تووشی کۆکەو سەرما ببیت.
ـ زیادبوونی کێش: قەلەقی هەروەها لە زۆر کەس دا هۆکارە بۆ قەڵەوی چونکە دەبێتە هۆی زیاد بوونی هڕمۆنی کۆرتیزۆڵ ئەمەش وادەکات زیاتر بخۆیت.
ـ بێتاقەتی: هەندێک جار زۆر کار کردن هۆکارە بۆ بێتاقەتی و شەکەتی ، ئەوکاتەی هەستت کرد زۆر شەکەتی ئەوە مانای وایە پێویستت بە حەسانەوە هەیە.
ـ نەمانی حەزی سێکسی: یەکێکی تر لە نیشانەکانی زۆر ماندوو بوون نەمانی حەزی سێکسییە لەبەر ئەوەی ئەوکاتەی مرۆڤ زۆر ماندوو دەبێت مێشک دەوەستێت لەدەردانی ئەو هۆڕمۆنەی کە بەرپرسە لە حەزی سێکسی.
ـ هەبووی ئازار لە سنگدا: هەبوونی ئازاری سنگ هەندێک جار دەگەڕێتەوە بۆ قەلەقیەکی زۆر هەبوونی ئازاری سنگ زۆربەی جار نیشانەی نەخۆشی دڵ نیە بەڵکو هۆکارەکەی ماندوو بوونی زۆری جەستەیە ئەگەر ئازاری سنگت هەبوو ئەوا پێویستت بە حەسانەوە هەیە.