له‌وانه‌یه به‌ده‌گمه‌ن منداڵیك هه‌بێت له‌م رۆژگاره‌دا نه‌بوبێته خاوه‌نی تابلێت یان مۆبایلی زیره‌ك، ئه‌وه واقعی ژیانی منداڵانی هه‌موو جیهانه‌و شه‌پۆلێكه هه‌موانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه دایكان‌و باوكان له‌به‌رده‌م ئه‌م شه‌پۆله‌دا چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن ؟
سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی به‌م شێوه‌یه:
• ده‌توانرێت بێته هۆكار بۆ به‌هێزكردنی توانای هزرو بیركردنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و یاریانه‌ی كه‌تونانی مێشك به‌هێز ده‌كات وه‌ك رێكخستنی ره‌گه‌زه‌كان‌و ناسینی شته‌كان.
• ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌پڵیكه‌یشن هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی بواری فێربون‌و زانیاری وه‌رگرتن، له‌وانه فێربونی وشه‌كان، ره‌نگه‌كان‌و ژماره‌كان …هتد ئه‌وانه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزن بۆ فێكردنی منداڵ.
• زانایانی ده‌روناس پێیان وایه پێنج ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ ده‌بێته هۆی دیاریكردنی كه‌سێتی له‌داهاتودا، واتا یاریكردن‌و ناسینی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌و ته‌مه‌نه‌دا واده‌كات بێته كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و به‌هێزكردنی چه‌ندین لایه‌نی باشه.
لایه‌نه نه‌رێنیه‌كانی بریتیه له:
• ئالوده‌بونی منداڵ له‌سه‌ر یاریه دیجیتاڵیه‌كان، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌ك گۆشه‌گیری.
• زیانی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی هه‌یه‌وه وه‌ك زیانگه‌یاندن به‌چاو چونكه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
• له‌وانه‌یه به‌شێوه‌ی رێكه‌وت ئه‌و منداڵه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێكی نه‌شیاو بكات دواتر كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌بێت.
• منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپیه ئه‌وه‌ی ده‌بینێت هۆكاره بۆ فێربونی له‌وانه‌یه فێری چه‌ندین وشه‌ی نه‌شیاو بێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌و یاریه خراپانه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ی ده‌یكات.