توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێ كه له لایه‌ن تیمێكی هاوبه‌شی توێژه‌رانی هه‌ردو زانكۆی سینسیناتی و نۆرس وێسته‌رنی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، ئاشكرایكرد كه به‌سه‌ربردنی كاتی زۆر له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوه‌ته یه‌كێك له به‌هێزترین و ڕونترین پێوه‌ره‌كان بۆ پێشبینیكردنی توشبون به نه‌خۆشیی خه‌مۆكی له نێوان توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری زانستیی ناوداری (npj Mental Health Research) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه كه به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت زیاتر له هۆكاره باوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئاستی خوێنده‌واری، بارودۆخی پیشه‌یی و ئاستی داهات، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ستكردن به خه‌مۆكی و نائارامیی ده‌رونی هه‌یه.
پشكنینه‌كان ده‌ریانخستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه ته‌نیا دو كاتژمێر و نیو یان زیاتر ئه‌م پلاتفۆرمانه بەکاردەهێنن، ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی تیایاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌متر به‌كاریان ده‌هێنن.
توێژه‌ران پشتیان به شیكردنه‌وه‌ی داتای فراوانی پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی ساڵانه‌ی میدیا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌ستوه له ماوه‌ی 11 ساڵدا كه له ساڵی 2014ه‌وه ده‌ستیپێكردوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 183 هه‌زار ڕاپرسی له كه‌سانی پێگه‌یشتو له نێوان ته‌مه‌نی 18 بۆ 70 ساڵ وه‌رگیراوه.
پرۆفیسۆر هانس برایته‌ر له زانكۆی سینسیناتی كه سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه‌یه ڕونیكرده‌وه، خێرایی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م حاڵه‌ته له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌لگۆریتمی تۆڕه‌كان به‌كارهێنه‌ران له ناو بازنه‌یه‌كی به‌رده‌وامی به‌راوردكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابڕانی ده‌رونیدا ده‌هێڵنه‌وه.
زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی داڕشتنی پلاتفۆرمه مۆدێرنه‌كان كه هانی سه‌یركردنی به‌رده‌وام و بێوه‌چان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش زیان به كاتژمێره‌كانی خه‌و ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ لاواز ده‌كات و هه‌ستی به‌راوردكردنی ژیانی خۆت به ژیانی ده‌ستكاریكراو و بێخه‌وشی كه‌سانی دیكه دروستده‌كات، كه له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی متمانه به‌خۆبون و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌مۆكیی درێژخایه‌ن.
شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ته‌نیا كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له كاتی شاشه به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته تاكه‌كان شێوازی كارلێككردنی خۆیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كان بگۆڕن، پشوی ده‌رونیی ڕاسته‌قینه بده‌ن و هاوسه‌نگی له نێوان ژیانی ڕاسته‌قینه و دیجیتاڵیدا دروست بكه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هۆشیارییان.
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان له ساڵانی دواییدا به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌ن له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ده‌رونی، به‌تایبه‌ت له ڕوی زیادبونی ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، تێكچونی خه‌و، و هه‌ستكردن به نامۆبون له كۆمه‌ڵگه.
سەرچاوە:خەندان