چۆن بتوانین ژیانێكی بەختەوارانە بژین ،لەكاتێكدا ئەو هەموو ناخۆشیانە ڕووبەڕوومان دەبێتە ،ڕەنگە ئەمە قسەی زۆربەی ئەو كەسانەبێت كەژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە ،شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنن بۆ درێژەدان بەژیانێكی بەختەوەرانە و تێپەڕاندنی قۆناغە ناخۆشەكان ،دەتوانرێـرێت بەسێ هەنگاوی ئاسان ژیانێكی خۆش بەسەربەرن .
1. گرنگی بەپشتیوانیكردنی هاوبەشی ژیانت بدە : پشتیوانیكردن یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی ژیانێكی سەركەوتووانە ،هەوڵ بدە پشتیوانی هاوسەرەكەت بكەیت بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی ،هەروەها هاوكاری بكە لە بەرەوپێشبردنی پرۆژە و كارەكانی ،تاوەكو بتوانێت سەركەوتنی زیاتر لەكارەكەیدا بەدەست بهێنێت .
2. وازهێنان لە داواكاری لەكاتی قەیران و كێشەكاندا : واز هێنان لە داواكاریەكان بەیەكێك لەكارە باشەكان دادەنرێت بۆ درێژە دان بەژیانێكی بەختەوەرانە ،هەوڵ بدە لەجیاتی داواكاریەكەت هاوكاری بكە لە چارەسەری كێشەكانی بكە تاوەكو بەزووترین كات لەو دۆخەی تێیكەوتووە رزگاری بێت .
3. وشەی باش كلیلی سەركەوتنەكانە :گرنگیدانی هاوسەرداران بەوتنی وشەی جوان و پیاهەڵدانی یەكتر ،كلیلی سەركەوتنی پەیوەندی خێزانیە بەشێوەیەكی خۆشبەختانە ،هەروەها هۆكارێكی باشە بۆ ڕزگاربوون لەو فشارە دەروونیانەی لەسەر هەردوولا بەهۆی كارەكانی رۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە .