61
خەندان جەزا:
پهروهردهی سێكسی لە پێناوڕۆشنبیری سێکسی لە کۆمەڵگای ئێمەدا زادەی پیێویستییەکی هەنوکەییە وکاتێتی بپرسین ئایە هەموومان دەزانین سێکس چییە یان تەنها دەزانین ئەنجامیبدەین؟
سێکس پڕۆسەیەکی جەستەیی و ڕۆحییە پەیوەستە بە ژیانی هەموو مرۆڤێک، بێ جیاوازی رەگەز،ئاین، شوناس.کەوایە سێکس بەشێکە لەسروشتی مرۆڤ وەک هەمیشە گوێمان لێدەبێت کە سێكس هاوشانی خۆراكه بۆ مرۆڤ. مرۆڤ ئهگەر خۆراک نەخوات لەڕووی فیزیکییەوە بەرگەی ژیان ناگرێ و دەتوانێ گرفتی گەورەی بۆ درووستبكات تا دەگات بەمردن. ئهی ئاخۆ سێکس چی؟ ئایا نهبوونی چالاكی سێكسی لهنێو مرۆڤهكاندا دەكرێت ببێته هۆی مردن؟ بەڵێ ئهمه ڕاسته، بهڵام لهڕووی دهروونییهوه نهوهك لەووی فیزییكییهوه. فهراغی سێكسی له ژیانی مرۆڤدا دهبێته هۆی شێواندن و ناجێگیری باری دەروونیی کەسەکە.
گرنگە بزانین کە باسکردن لە ڕۆشنبیری سێکسی بریتینییە لە (پۆرنۆ، وە ڕیکۆردشکاندن نییە لەژمارەی پێوانەیی چەندێتیدا، بێگومان فەنتازیای فلمی ئاکشن و کردەی سەیرو سەمەرەشنییە)
رۆشنبیری سێکسی یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتنێکی دروست و تەندروست لە جەستەو پەیوەندییەکان،وەپاراستنی مافی تاک بێ جیاوازی رەگەزیی.
واتا بەگشتی بریتییە لە تێگەیشتنی جەستە و گۆرانکارییە فسیۆلۆژییهكان و هۆرمۆنییەکان ، تەندروستی سێکسیەکان، ڕێزلەجۆری پەیوەندییەکان، تێگەیشتن لە ئارەزووەکانی یەکتر،رازیکردنی یەکترلەپێناو چێژێکی هاوبەشی ماف پێدراودا .
لەکۆمەڵگای سەرکوتکراودا سێکس مۆتەکەیەکی پڕچێژی رەزا قورسە کە بەدەنگی بەرز نابێ گفتوگۆی لەگەڵدابکەیت !
بەتایبەت لەکۆمەڵگا ئاینییەکاندا باسکردنی ئەم زانستە بەهەمووجۆرێک لەقوتابخانەو نێو خێزاندا قەدەغەیە بەمەرجێک لەمینبەرەکانەوە زۆرترین کاتی پێدەبەخشرێ وبێ پەردە باس لە جۆرێتی و چەندێتیی دەکرێ بەلام تەنها وەک مافێک بۆ نێرینەکان .
ئایە پیاوان خاڵین لەهەست وژنان پڕن؟
شەڕێکی ساردی بێ دەنگ هەمیشە بەرۆکی ژن و مێردیان گرتووە کە هۆکارە کەشی دەگەڕیتەوە بۆ نارۆشنبیری لەپرۆسەی جوتبووندا.
بەنمونە یەکێ لەوگرفتەباوانە ناهاوسەنگیی، نارازیبوون وبۆڵە بۆڵی دووای پرۆسەی
جووتبوون بەبەرەەوامی ڕودەدات لەلایەن ژنانەوە کە سۆزیان پێنادرێ.
ژنەکان لەم پرۆسەیەدا چییان دەوێ ؟ بۆ نارازین؟
لەئاینی ئیسلامدا لەپرۆسەی زەواجدا یەکەم باس و یاسای دێتە پێش باس لە
(المُقدم والمُۆخر) سەرەتاو دوواتر دەکرێ کە بە ئاڵتون و پارە خەمڵێنراوە.بەلام لەراستیدا ئەمە تەنهاو تەنها لەپۆرسەی سێکسدا ڕۆڵ دەبینێ وەک کردار نەک مادە .
تێگەشتن لە ڕەگەزی بەرامبەرجگەلەوەی هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییە سێکسییەکان گەشتنیشە بە چێژێکی هاوسەنگ .
ژن لەکەشێکی ئاسایی وئارامدا لە بەڕێکردنی کاتژمێرەکانی ژیانکردن پیاوێکی میهرەبانی نەرمی دلسۆزی گەرەکە ،ئەما کاتێک زەنگی بایلۆجی لێدەدات توخمی تەڕەزانیان دەوێ . ژن ئارەزەوی جووتبوونێکی پەلەپەلی هیرش بەری نییە هەروەک چۆن خوازیاری کردەیەکی خاوەخاوونەرمی بێ سەداو بێ جوڵەیشی نییە .
ژن لەسێکسدا کات و شوێن و هۆکاری دەوێ بەلام پیاوان تەنها شوێنیان دەوێ .
بەنمونە ژن کاتێک گرفتێکی هەیە مندالەکەی نەخۆشە براکەی ، گرفتی دارای ،کۆمەلایەتی هەرشتێ ئەوەتاقەتی سەرجێییکردنی نییە ، گەر پیاوەکە هەمان کێشەی هەبێ هیچ کاریگەری لەسەر ئەنجامدانی سێكسکردنی دانانێ ، ئەمە مانای ئەوەنییە پیاو بێهەستە
پیاو دەیەوێ بەتاڵ بێتەوە ژن دەبێ پڕ ببێ . پیاو هەرگرفتێکیشی هەبێ بەئەنجامدانی سێکس ئارام دەبێتەوە. پێکهاتەو سروشتی ژن پەیوەندییەکان بەرز دەنرخێنن پیاو کاردەنرخێنن.گەر زانیاری زانستیمان لەسەر ئەم جیاوازییانە نەبێ ئەوا هەموو جوتبوونێک دووای چێژ ئاخێکی سەنگین دەخاتە دڵی ژنەکان .
ژنەکان هەمیشە لەیەکتر دەپرسن بۆچی پیاوان دووای تەواو بوونی پرۆسەی سێکس ئەڵێی مردوون؟ بۆ حەزناکات ڕوم تێکات؟ بۆ سارددەبێتەوە؟ جێگەکەجێدێلێ و دەچێ جگەرەیەک دەکێشێ ،یان یەکسەر دەخەوێ، ئەبێتەکەسێکیتر،حەزناکا باوەشم پیاکا.
تەنانەت مەسەل و توانج ونوکتەشی لەهەموو کلتورەکاندا لەسەر کراوە ، کورد دەڵێ( تاسوارە یارە کەدابەزی مارە) …..
فەرەنسیەکان دەلێن (La Petite mort )
واتا ئەومردنە بچوکە
حەزی سێکسی نێرینە وەک مایکرۆ وایە ،دەستبەجێ کاردەکات و بەتوواناییەکی زۆر بەهێزەوە لەماوەی چەند چرکەیەکدا کاردەکات وە زۆر بەخێراش دەکوژێتەوە .
حەزی سێکسی ژن وەک فرنێکی کارەبایی وایە بەهێواشی گەرم دەبێت بۆ بەرزترین پلە و زۆربەدرەنگیش سارد دەبێتەوە، وە بەدرێژای ئەوپرۆسەیە لەقۆناغی سەرەتادا بۆ ئۆرگازم بۆ کۆتا سۆزی گەرەکە.
تەنانەت لەناپاکیشدا ژن پیاو جێدەهێێت نەک لەبەر ئەوەی سێکس و داخوازییەکانی رۆژانەی بۆدەستەبەرناکرێ بەلکو لەبەرئەوەی لەڕوی سۆزەوە دڵخۆشنییە بەپێی پێویست وەریناگرێ.
گەرچی فۆڕمەکانی سێکس گەلێک زۆرن، بە زۆریی ژمارەی میزاج و تەبیعەتەکان، زۆرێک لە پسپۆڕان دەڵێن بە ئەندازەی ژمارەی مرۆڤەکانیش، چونکە پێیان وایە هەر کەسێک بیرکردنەوە و تێگەیشتنی تایبەت بە خۆی هەیە لە سەر سێکس،
بەلێ حەزی سێکسی تاکەکەسی لەکەسێکەوە بۆکەسێکیتر جیاوازە ، بەلام لێرەدا باس لە زۆرینە و زانست وسروشتی جیاوازی لەرەگەزەکاندا دەکەین ..
من دەمەوێ جەخت لەسەر خالێک بکەمەوە کە ناڕەزایی ژنانە بەرامبەر مێردەکانین یان خۆشەویستەکانین لەدووای تەواوبوونی سێکس .
هەڵبەتە بەرلەهەر وەڵامێک پێویستە دڵنیابین کە هۆکارەکە تۆنیت وە ئەویش خەتاکارنییە .
بەڵکو کاردانەوەیەکی نەخوازراوە هۆکاری بایلۆژی، لە ئەنجامی بەرزوو نزمی هۆرمۆنیی و مادەکیمیاییەکانی مێشک ڕودەدات .
لەکاتی سێکس مێشک پڕدەبێت لەهۆرمۆنی ( Dopamin)
دۆپامین گواستەرەوەیەکی دەمارییە لە مێشکدا کە پێویستە بۆ پاڵنەر و پاداشت و چێژ و یادەوەری و کۆنترۆڵکردنی جوڵە. هەروەها ( Oksytocin و Adrenalin ) زیاد دەکات.
ئەوبەشەی مێشک کە کۆنترۆڵی پەیوەندییە سۆزدارییەکان دەکات کەمترچالاک دەبێت بۆیە مێشک دەتوانێت زیاتر سەرنج بخاتەسەر هەستی جەستەیی ڕیک دووای گەشتن بەلوتکە، مێشک لەناکاو لەوهەستە بەرزە دادەبەزیت.
کەواتە نێرینە دووای گەشتن بەئۆرگازم هۆرمۆنی( دۆپامین) لەناکاو زۆر خێرا دادەبەزێت. وە هۆرمۆنی( پرۆلاکتین) ( Prolaktin ) دەجار زیاتر لەئاستی ئاسایی بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش ئارەزووی سێکسی کەم دەکاتەوە چونکە لەهەمان کاتدا (ئۆکسیتۆسینەکەی) بەخێرای دادەبەزێت.
کەواتە نێرینە دووای گەشتن بەئۆرگازم هۆرمۆنی( دۆپامین) لەناکاو زۆر خێرا دادەبەزێت. وە هۆرمۆنی( پرۆلاکتین) ( Prolaktin ) دەجار زیاتر لەئاستی ئاسایی بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش ئارەزووی سێکسی کەم دەکاتەوە چونکە لەهەمان کاتدا (ئۆکسیتۆسینەکەی) بەخێرای دادەبەزێت.
( ئۆکسیتۆسین) هۆرمۆنێکی گرنگە و گواستەرەوەیەکی دەمارییە، زۆرجار پێی دەوترێت “خۆشەویستی” یان “هۆرمۆنی ئامێزگرتن”، کە لە هیپۆتالاموسدا بەرهەم دێت. ئارامی و متمانە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبات و فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
ئیدی ئارەزووی سێکس لەوکاتەدا کەم دەکاتەوە و هەستی دوورکەوتنەوە ماندوێتی شەکەتی ،بێدەنگی دروستدەکات ، کەواتە هەستکردن یان دەربڕینی سۆزو ئامێزگرتن بۆی کارێکی قورسە.
بەڵام گرفت لەوەدایە تۆی ژن تەواو بەپێچەوانەوە هۆرمۆنەکانت دووای سێکست بەرزدەبێتەوە چالاکتردەبی وات لێدەکات هێشتا ئارەزووی ئامێزوو پەیوەندییە سۆزداریەکەت دەوێ .
بەکورتی پرۆسەکە لای تۆ هێشتا تەواونەبووە، لای ئەویش پێچەوانەکەی تەواوبووەو شەکەتە جەستەی پێویستی بە پشودانی قوڵ وخۆ ڕێک خستنەوەهەیە .کە وادەردەکەوێ کەئەو خۆی دووردەخاتەوەلەتۆ، یان رەنگە وەبزانی قێزتلێدەکاتەوە.
ئەما گرنگە بزانیت کە لەم کاتەدا (Amygdala) لەمێشکدا کەکۆنترۆڵی هەست وسۆز دەکات بۆماوەیەکی کورت کاردانەوەی ئاسایی دەوەستێنێت.
(ئامێگدالا) دوو پێکهاتەی شێوە بادەم لە بڕبڕەی کاتی مێشکدا کە وەک “ناوەندی زەنگ”ی مێشک و بەشی سەرەکی هەستەکان بە تایبەت ترس و دڵەڕاوکێ و شەڕانگێزی کاردەکەن کە بەشێکە لە سیستەمی لیمبیک و زۆر گرنگە بۆ دیاریکردنی هەڕەشەکان و پرۆسێسکردنی یادەوەرییە سۆزدارییەکان و دەستپێکردنی کاردانەوە غەریزەییەکان .
زۆر جار ژنەکان ئەم زانستە رەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەی بۆ پیاوەکان لەکاتی دەستدرێژیکردندا بەوجۆرە نین ؟
پیاوان لەکاتی سێکسی ئاسایدا زیاترماندوودەبن بەبەراورد لەکاتی دەستدرێژیدا ، چونکە ئاستی هۆرمۆنی ( پرۆلاکتین Prolaktin) پرۆلاکتین لەدووای جووتبوون چوارجار زیاترە لەدووای دەردانی دەستدرێژی .
کەواتە ئەم ناهەوسەنگییە لەدووای پرۆسەی جووتبوون و گەشتن بەلوتکە نە نێرینە تێیدا زاڵمە نەمێینە زوڵملێکراوە.
چۆن بتوانین ئەم زانستە بکەینە هێزی بەرگری لە دڵەراوکێی و نارەزاییەکانمان بمان پارێزێ ؟ چۆن بتوانین لەپرۆسەی سێکسدا نێرینەکان بە هێرش بەرو ڕاوچیی و زۆردار نەبینین مێینەکانیش بە زوڵملێکراو بەشخوراودەستەمۆ .
هەروەک چۆن خێزان و قوتابخانەو کۆمەڵگا دەببنە بەرەیەکی یەکگرتو لەپێناو پاراستنی شکۆمەندی تاک و پارێزگاری لەمافەسەرەتاییەکانین هەربەوجۆرەش ئەم بەرە یەکگرتووە دەبێ هاوڕاو هاوبەشبێ لەپێدانی زانستو زانیاری تەندروست لە پرۆسەی سێکسدا .
قوتابخانەکان بەشی شێریان بەردەکەوێ کە وەک مەنهەج ببێتە وانەیەکی بایەخدار، لەپێناو ناردنی تاکێکی تەندروست بۆنێو کۆمەڵگا
هەروەها خێزانەکان دەبێ وەلامدەری پرسیارە نامۆو ئاڵۆزەکانی مندال وهەرزەکارەکانیان بن نەک لە سوچە تاریکەکان بەدووای وەڵامدا وێڵبن.
کۆمەڵگا دەبێ ئەم باسە بە بیانووی تابوو شەرم و حەیاو عەیبە ڕەوانەی بەردەم شاشەی سایتی پۆرنۆکان نەکات ،لەکاتێکا گۆرانیی و هۆنراوەو نوکتەو جنێودان و ئامۆژگاری مینبەرەکانیش پڕن لەباسی سێکس .
دەتوانم بلێم بەداخەوە لەئێستادا بەئاشکرا جێگرەوەیی خوێندنگاو خێزان بۆگەیاندنی رۆشنبیری سێکسی بەشێوە زانستییەکەی ( مییدیاو مینبەرەکانن) بەئیبرازکردنی جەستەی مێینە لەسەر زەوی وپاداشتی حۆری لەئاسمان! هەردووکیان ئەقڵ پاسیڤ دەکەن غەریزە ئاکتڤ . بۆیە سەرەنجام هەمووقوژبن و بن دیووارێکی تاریکو کونجی توالێتەکان مۆلگەیەکی خالیکردنەوەن نەک گەشتن بە چێژ کەگەشتن
وەکاتێک ئەم قوژبنانە تەحویل دەبێ بۆجەستەی ژنێک، مندالێک ئەوا هێرشە ،زەبروزەنگە بردنەوەو دۆڕاندنە سواربونودەسەلاتە! وەلەم داگیر کاریو پەلاماردانەشدا زانست و تەندروستی بوونی نامێنێ و شەری ساردی نێوان من و تۆی پیاویش کۆتایی نایە
18/05/2026