ده‌ڵێن ماركس له شوێنێكدا وتویه‌تی “من تۆوی ئه‌ژديهام چاند، به‌ڵام خه‌رمانی كێچم چنییه‌وه”. به‌ڕاستی مێژووییه‌كی دروودرێژه، له چه‌ندان هێڵی جیاوازه‌وه، كه‌سانێكی زۆر كه ته‌نانه‌ن دژ به‌یه‌ك و ناحه‌زی یه‌كترن، خۆیان به ماركسی ده‌ناسێنن. ئایا له راستیدا، ده‌گونجێت ئه‌م هه‌موو ناڕێكییه به‌ناوی ماركس و له‌ژێر ناوی ماركسیزم‌دا هه‌بێت؟ یان ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵه‌یه، خۆشاردنه‌وه‌یه‌كه، به‌كارهێنانی به‌های سیاسی و فكری كاره‌كانی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ماركسه، و هیچی تر؟ ئایا ئه‌مه هه‌وڵێكی رێوی ئاسایانه نییه بۆ بردنی به‌های ره‌مزی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندانی مرۆڤایه‌تی؟
له دۆخێكی وادا، ئاسانترین رێگا، بۆ شاردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی بیری خۆت، ئه‌وه‌یه بڵێیت ماركسیم، به‌و جۆره كۆی سه‌رمایه ره‌زمییه‌كه ده‌به‌یت بۆ خۆت و ئه‌وه‌ی په‌سنده و به ده‌رد ده‌خوات ده‌یكه‌یته موڵكی خۆت و ئه‌وه‌ی مایه‌ی “ره‌خنه” یان “بێزراوییه” به‌ناوی نوێكاری و ئیزافه و خستنه‌سه‌ر و داهێنان له بیركردنه‌وه‌كه‌دا لایده‌به‌یت، ئه‌مه‌ش حیكایه‌تی كۆی ئه‌و بزووتنه‌وه‌و ره‌وتانه بوون، كه به‌ناوی ماركسه‌وه‌و له‌ژێر ناوی مه‌كته‌بی جۆراوجۆردا خۆیان ده‌رخستووه.
به‌ڵام ئایا به راستی له دۆخێكی وادا كێ ماركسییه؟ ماركس كه خۆی ماركسی نه‌بوو، ئێمه چۆن ده‌توانین بڵێین ماركسین؟ ئایا ته‌نیا په‌راوێزه پێ‌زانین و رێزلێنانه‌كه‌ی ئه‌نگلس به‌سه تا ئێمه بكاته ماركسی؟ ئایا ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قوڵ و مه‌نهه‌جییانه كۆی بۆچوونه‌كانی ماركسیمان هێناوه‌و دراسه‌مان كردووه‌و سه‌ره‌نجام بۆمان ده‌ركه‌وتوو، كه ئه‌وه‌ی ویستراوه وتراوه و ته‌واو و ئێمه سه‌ر به‌مه‌ین.
هه‌ندێك كه‌س باسی ماركس له میتۆدا كوردت ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن به‌ناوی میتۆده‌وه به‌هانه‌ی بۆ داده‌تاشن. به‌ڵام ئایا له رووی میتۆدییه‌وه كامه ماركسیزمه‌وه‌و كامه لاده‌ره و سه‌ر به‌و مه‌كته‌به نییه؟ باسی ئه‌سڵ و ته‌زویر لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ك چۆن كۆی فرۆشیاره‌كان كاڵاكانی خۆیان به ئه‌سڵ ده‌زانن، به‌و جۆره‌ش كۆی هێڵێكی فكری، تێگه‌یشتنه‌كانی خۆیان به ئه‌سڵ ده‌زانن و كاڵاكانی تر به خراپ و ته‌قلید باس ده‌كه‌ن. ئا له‌م دۆخه‌دایه، كه ده‌بێت له خۆمان بپرسین: ئێمه له كام جۆرین؟ ئایا ئێمه تاكه كه‌سانی تێگه‌یشتووی بیری ماركسین و سه‌ره‌نجام ئێمه ماركسییه ئه‌سڵییه‌كه‌ین و ئه‌وانی تریش كۆی كاڵاكانیان خراپ و بێ كه‌ڵك و بێ كوالێتین، كاڵاكانی ئه‌وان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه چونكه پێمان وایه له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه نه‌هاتوون؟
من خۆم له هیچ یه‌كێك له‌وانه‌دا به هاوبه‌ش نازانم. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شێواندنه‌ی نێوان ئه‌سڵ و لاوه‌كی، راست و لادان، میتۆد و هه‌ڕه‌مه‌كییه خۆم لابده‌م، باشتره به یه‌ك وشه بڵێم جۆرێك له‌و جۆرانه‌ی”ماركسی” نیم و كه‌سیش به‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه ماركسییه نازانم. ئه‌م كاره به پله‌ی یه‌كه‌م وه‌فادارییه بۆ بیری ماركس، بۆ ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تیمان له تێگه‌یشتنی خۆماندا سنووردار نه‌كردبێت. ئه‌م كاره رێزگرتنه له كه‌سێك كه به‌ته‌واوی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌ی گۆڕی، مه‌به‌ستم ته‌نیا له بیركردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ماركس نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بیری بورژوازیش خۆی له‌به‌رده‌م ئه‌و گۆڕانه‌دا رانه‌گرتووه. سه‌رسه‌خترین بیرمه‌ندی بورژوازی ناتوانێت حاشا له كاریگه‌رییه‌كانی ماركس بكات.
له‌دوای نزیكه‌ی سه‌ده‌و نیوێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی ماركس، هێشتا گه‌نجینه‌یه‌كی به‌هێزی بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی سیسته‌من ، بێ ماركس نه جیهان لێك ده‌درێته‌وه و نه ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت جیهان بگۆڕین، ده‌بێت لای ماركس بۆ شیكردنه‌وه و بۆ تولی گۆڕینه‌كه‌ی بگه‌ڕێین. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ڵی خۆمان له‌ژێر په‌رچه‌می ئێمه “ماركسین” بشارینه‌وه، باشتره بچین ماركس وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌ربگرین و كه‌متر خۆمان به فۆرمی ماركسه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین. به‌م جۆره، له‌لایه‌كه‌وه ده‌بینه باشترین به‌كارهێنه‌ری بیری ماركس و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌م شه‌ڕی به تایه‌فه‌كردنی ماركسییزم رزگارمان ده‌كات. باشتره له بری ئه‌وه‌ی ناوی ماركس بكه‌ینه په‌رچه‌م، هه‌ر تاوه نا تاوێك فڵانێكی خۆمانی بكه‌ینه ماركسی سه‌رده‌م، بچین هه‌وڵی گه‌یشتن به رۆحی ماركس بده‌ین. رۆحی ماركس ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام و رادیكال و به‌ره‌نگارییه، رۆحی ده‌رچوونه له‌م سیسته‌مه، رۆحی رزگاربوونی مرۆڤ له چه‌وساندنه‌وه‌و زه‌لاله‌ت، نه‌ك رازاندنه‌وه‌ی سیسته‌م.
ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی “ماركسی” بوونیان به‌خۆیانه‌وه ناوه، رێك دژی ماركسن، چونكه پارێزه‌ری دۆخێكن كه ماركس خۆی داوای گۆڕینه‌كه‌ی ده‌كرد. بورژوایه‌كن به په‌رچه‌می پرۆلیاریاوه، ئایدیالیستێكن به عابای ماتیرَیالیستییه‌وه، به‌د ئیمانێكن، به‌ناوی ئیمانی ماركسه‌وه، زۆرێك له‌وان ئێستا بوونه‌ته زینه‌ی سیسته‌م، ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر ماركسی نین، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆ شیكردنه‌وه‌ی دۆخی شارێك ناتوانن میتۆی ماركس به‌كاربهێنن، چ جای بگاته شیكردنه‌وه‌ی دنیا. بێ هۆ نییه “ماركسیسته‌كان!” به ئاسانی ده‌بنه سێكۆلار، ده‌بنه فیمینبست، ده‌بنه پێشكه‌وتنخواز، ده‌بنه راوێژكار، ده‌بنه هه‌موو شتێك و نابنه ماركسی، ده‌بنه ژێنه‌ری سیسته‌م و نابنه ڤایرۆس.
ئایا دووباره، جیا له چاندنی تۆوی ئه‌ژدیها و رێگرتن له به به‌كێچبوونی خه‌رمان، هیچ رێگایه‌كی ترمان هه‌یه بۆ زیندوو راگرتنی ماركس؟