لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگ پێنج رەفتار پەیوەندی رۆمانسی هاوسەران لەناودەبات

پێنج رەفتار پەیوەندی رۆمانسی هاوسەران لەناودەبات

0 تێبینییەکان 96 بینینەکان

سەرەتای هەر پەیوەندییەك، هەمو شتێك سادە و زۆر جوان دەردەكەوێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕینی كات شتەكان ئاسایی دەبنەوە و تەنانەت رەنگە هەندێك رەفتاری دیكە ببێتە مەترسی بۆ سەر پەیوەندییەكە بەشێوەیەك كە ئەگەر چارەسەر نەكرێت، ساردبونەوە دروستدەكات.

ماڵپەڕی yourtango ئەو رەفتارانەی بڵاوكردوەتەوە كە رۆمانسیەت و پەیوەندی سۆزداریی نێوان هاوسەران لەناودەبات:

1. بەردەوام زانینی شوێنی هاوسەرەكەت
ئاساییە جارە جارە بپرسیت هاوسەرەكەت لە كوێیە، بەڵام كاتێك خولەك بە خولەك لێی دەپرسیتەوە و دەتەوێت بزانێت لە كوێیە، ئەم رەفتارەت لە ئەنجامی دڵپیسی و  فشاری پاش زەبر (PTSD)ـە، كە دەكرێت لە رابردودا توشی هاتبێت، هەوڵدانە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرامبەر، ئەمەش وادەكات خۆشەویستی هاوسەران لەناوبچێت.

2. گاڵتەی ئازاربەخش
ئەگەر لەو كەسانەیت كە بەردەوام حەزت بە گاڵتەكردن هەیە، پێویستە وریای ئەو گاڵتانە بیت كە لەگەڵ هاوسەرەكەت دەكەیت، هەر گاڵتەیەك وابكات هاوسەرەكەت بە نەرێنی بیر لە خۆی و روخسار و جەستەی بكاتەوە، خۆشەویستیشی لەدەستدەدەیت.

3. بێزاریی، كاتێك هاوسەرەكەت قسە لەگەڵ خەڵكی تر دەكات
هەستكردن بە دڵپیسی كاتێك هاوسەرەكەت قسە لەگەڵ كەسێكی دیكە دەكات، رەنگە دواتر بگۆڕێت بۆ ئارەزوی كۆنترۆڵكردنی بەرامبەرەكەت و رێگریكردن لێی بەوەی هاوڕێكانی یان كەسە نزیكەكانی ببینێت، یاخود تەنانەت رێگەی نەدەیت هەندێك جل بپۆشێت و بڕوات بۆ سەر كار، ئەمەش بێزاریی دروستدەكات لەو پەیوەندییەدا.

4. وتنی وشەی ئازاربەخش لە كاتی توڕەیی
تەنانەت ئەو كاتەی توڕەشیت دەبێت وریای ئەو وشانەبیت كە دەیانڵێیت، چونكە كاتێك هەستەكانی بەرامبەر ئازاردەدەیت و دڵی دەشكێنیت، چاوەڕێ مەكە پاش ئارامبونەوەت دڵی بەدەستبهێنیت.

5. دورخستنەوەی هاوسەرەكەت لە كەسە نزیكەكانی
كاتێك دەتەوێت هاوسەرەكەت لە هەموان دوربكەوێتەوە و تەنها پشت بە تۆ ببەستێت، وایلێدەكەیت زیاتر لە هەمو كەس لە تۆ دوربكەوێتەوە.

سەرچاوە:خەندان لایف

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە