لاپەڕەی سەرەکی هەمەڕەنگ بە شەش نیشانە بزانە خەریكە دەبیت بە كۆیلەی مۆبایلەكەت

بە شەش نیشانە بزانە خەریكە دەبیت بە كۆیلەی مۆبایلەكەت

0 تێبینییەکان 68 بینینەکان

كاتێك شاشە خەریكە كاریگەریی لەسەر تەندروستیت دروستدەكات، پێویستە بەسەر پەیوەندییەكەت لەگەڵ مۆبایلەكەتدا بچیتەوە، چونكە كاریگەریی درێژخایەن لەسەر جەستە و دەرونت جێدەھێڵێت.
نۆوامی دامبرڤیڵ، دەرونناسی ئەمریكی شەش نیشانەی بڵاوكردوەتەوە كە دەریدەخات زیادەڕەوی لە بەكارهێنانی مۆبایل دەكەیت و نزیكە لەوەی ببیت بە كۆیلەی مۆبایلەكەت.
1. مۆبایل بەشێك سەرەكی هەمو چالاكییەكانی رۆژانەتە.
2. كاردانەوەی خێرات بۆ هەر ئاگاداركەرەوەیەكی مۆبایلەكەت هەیە و ناتەوێت هیچ شتێكت لەدەست بچێت.
3. توانای بەرگەگرتنی ئەوەت نییە هیچ نەكەیت و یەكەمین بژاردەت بۆ خۆ سەرقاڵكردن مۆبایلە.
4. سەرنجت كەمبوەتەوە و ناتوانیت كارەكانت باش بكەیت.

5. توشی سەرئێشە، تێكچونی خەو، ئازاری چاو و لاوازبونی بینایی دەبیت.
6. كێشەت لەگەڵ كەسانی چواردەورت هەیە كە لە نزیكتن، لە ئەنجامی بەكارهێنانی مۆبایل

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە