لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور ئەگەر دەتەوێت لە هەمو شوێنێك رێزت بگیرێت، ئەم یاسایانە پەیڕەو بكە

ئەگەر دەتەوێت لە هەمو شوێنێك رێزت بگیرێت، ئەم یاسایانە پەیڕەو بكە

0 تێبینییەکان 1 بینینەکان

ناتوانیت بە داواكردن و هەوڵدان بۆ راكێشانی سەرنج رێزگرتنت لای چواردەورەكەت بەدەستبهێنیت، بەڵكو لە رێگەی سنورەكانت، مامەڵە و رەفتارەكانت دەتوانیت بەدەستی بهێنیت.

ئەگەر دەتەوێت بڕۆیت بۆ هەر شوێنێك رێزتبگرن، ئەم یاسایانە پەیڕەو بكە.

1. كەمتر بدوێ لەوەی كە دەیزانیت، تا كەمتر بدێیت، وشەكانت زیاتر جێی بایەخ دەبن.

2. كۆنترۆڵی كاردانەوەت بكە، رێگە مەدە بە ئاسانی توڕەبون و هەڵچونت بكەوێتە ژێر دەستی كەسانی دیكە، خۆت بڕیاربدە چی شایەنی ئەوەیە كاردانەوەت بۆی هەبێت.
3. پارێزگاری لەو بەڵێنانە بدە كە دەیدەیت، ئەگەر بچوكترین بەڵێنیش بێت، هەرگیز مەیشكێنە، متمانە لێرەوە دروستدەبێت.
4. بەدوای ئەوە مەكەوە كە هەموان لە خۆت رازی بكەیت، لەو چوارچێوەیە بمێنەرەوە كە كەسایەتی خۆتی تێدادەردەخەیت و چاوەڕێ مەكە بەدڵی هەموان بیت.

5. هەمیشە رێز لە كەسانی دیكە بگرە، تا خۆت كەسێك نەبیت رێز بگریت، چاوەڕێ مەكە رێز بەدەستبهێنیتەوە.
6. زیادەڕەوی مەكە لەوەی هەمو شتێك بە هەمو كەسێك بڵێیت، پارێزگاریی لە نهێنییەكان و ژیانی تایبەتیت بكە.
7. هیچ كاتێك هەڵەی كەسێك لەبەرچاوی خەڵكی مەڵێ و كەسەكە راست مەكەرەوە و شەرمەزاری مەكە، ئەگەر كەسێك هەڵەیكرد، بە نهێنی بە خۆی بڵێ.

8. بزانە كەی پێویستە شوێنێك جێبهێڵیت، هێندە رێزی خۆت بگرە كە بڕۆیت لەو شوێنەی هەست دەكەیت بێڕێزیت پێدەكرێت.
9. بایەخ بە دەركەوتن و جلوبەرگ و رێكپۆشیت بدە، چونكە پێش خۆت جلەكانت دەدوێت.
10. هەوڵمەدە لە هەمو گفتوگۆیەكدا تۆ براوەبیت، هەندێكجار وەستان كلیلی بەدەستێنانی رێزە.
11. رێز لە كەسەكان بگرە بە یەكسانی، ئەو رێزەی لە بەڕێوەبەرەكەتی دەگریت، لە كارگوزارەكەشی بگرە.
خەندان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە