خانوەکەی چێ گێڤارا، شۆرشگێرێ بەناوبانگی مارکسی ئەرجەنتین و ئەمریکای لاتین دەکرێتە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن.
میدیای ئەرجەنتین بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی رۆشنبیری ئەرجەنتین شکستیهێنا لەوەی خانوەکەی چێ گێڤارا بخاتە سەر موڵکی وەزارەتەکە و وەک شوێنەوارێکی مێژویی و مۆزەخانەیەک بیهێڵێتەوە، بڕیاریداوە بفرۆشرێت.
گێڤارا لە ساڵی 1928 دا لەو ماڵەدا لەدایکبوە، کەفراوانیەکە 240 مەترە، تا ساڵی 1931 لەگەڵ خانەوادەکەدا لەو شوقەیەدا ماونەتەوە دواتر بۆ کۆرتبا کۆچیان کردوە
ئێرنستۆ چێ گێڤارا شۆڕشگێڕ، پزیشک، نوسەر، گەریلای مارکسی ئەرجەنتینی بو، لە ساڵی 1928 لە شاری رۆزارییۆی ئەرجەنتیندا لەدایکبو و لە 1967 لەسەر کێوەکانی ئانددا کوژرا، چێ لەپاڵ فیدێل كاسترۆ بەدوانە کەسایەتی سەرەکی شۆڕشی کوبا دەناسرێن، شێوازی دەرکەوتن و هەڵسوکەوتی چێ بۆتە شێوازێکی باو لەنێوان یاخییەکان لە گشت جیهاندا.