هەستكردن بە تەنهایی پەیوەندی بە ژمارەی ئەو كەسانەوە نییە كە لە چواردەورتن، دەكرێت كەسانێكی زۆریش هەبن لە چواردەورت، بەڵام هێشتا هەست بە تەنهایی بكەیت، بەڵام چەند رێنماییەك یارمەتیت دەدات بۆئەوەی لە هەستكردن بە تەنهایی رزگارت بێت.
1. با كۆمەڵێك چالاكیی كۆمەڵایەتیت هەبێت
لە دەرەوەی كارەكەت با كۆمەڵێك چالاكی كۆمەڵایەتیت هەبێت، بەڵام ئەو چالاكیانەی كە چێژیان لێدەبینیت، وەكو وەرزشكردن بە گروپ، بەشدری گروپە گەشتیارییەكان و كاری خۆبەخشی، یارمەتیت دەدات لە هەستی تەنهایی دوربكەویتەوە.
2. بەشێوەیەكی جیاواز بیر لە تەنهایی بكەرەوە
لەبری ئەوەی لە تەنهایی بێزاربیت و وەكو سزا بیبینیت، وەكو هەلێك بیبینە تا زیاتر چێژ لە كاتەكانت وەربگریت.
3. ژوان لەگەڵ خۆت ببەستە
بچۆرەوە دەرەوە بۆ تەماشاكردنی فیلم، شانۆگەری، یان كافێیەك، بەمشێوەیە زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت.
4. هاوڕێی خۆت بدۆزەرەوە
گرنگە هەوڵبدەیت پەیوەندیت لەگەڵ كەسێك بنیادبنێیت كە متمانەت پێی هەیە و دەتوانیت وردەكارییەكانی ژیانتی لەگەڵ بەش بكەیت، دەكرێت ئەو كەسە خێزان یان كەسێكی نزیكیش بێت، بەڵام كاتی دەوێت و دەبێت لە ئێستاوە هەنگاوی بۆ بنێیت.
5. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەمبكەرەوە
رەنگە پێتوابێت بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وادەكات لە هەستی تەنهایی دوربكەویتەوە، بەڵام راستییەكە ئەوەیە كە زیاتر واتلێدەكات هەست بە تەنهایی و بێزاری بكەیت، هەمو رۆژێك نیو كاتژمێری لێكەمبكەرەوە تا ئەوەی ماوەكەی سنوردار دەكەیت بۆ 1 بۆ 2 كاتژمێر لە رۆژێكدا.
6. كات لە سروشتدا بەسەربەرە
رۆیشتنەدەرەوە بۆ ناو سروشت، یان تەنانەت پاركێكی ناوشار، زیاتر واتلێدەكات هەست بكەیت پەیوەندیت بە دەرەوە هەیە و تەنها نیت.