پاڵنهری سهرهکی بۆ نوستن بریتییه لهو پێکهاته کیمیاییهی که له رۆژدا دروستدهبێت و له لهشدا کۆدهبێتهوه، پێویسته شهو لهکاتی نوستن بشکێندرێت و بەکاربهێندرێت که پێیدهوترێت “ئهدینۆسین”، هۆکارێکی دیکەش بریتییه لهو کاتژمێره بایۆلۆژییهی که پێکهاتوە له چهند خانهیهکی ورد لهناو مێشک، که روناکی و تاریکی کاریان تێدهکات، له رێگهی چاوهکان ههستی پێدهکات، کاتێک دهوروبهر تاریک دهبێت، کاتژمێری بایۆلۆژی دهستدهکات به دروست کردنی هۆرمۆنێک بهناوی “میلاتۆنین” وادەکات خەوتلێبکەوێت.
سودەکانی نوستن بۆ جەستە بەپێی کاتەکان دەگۆڕێت، دکتۆر رۆژان ئیسماعیل سودەکانی نوستنی بەپێی کاتەکان خستوەتەڕو.
– لە کاتژمێر 9 بۆ 11ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەکانە لەناو بۆڕییە سستەکان بۆیە پێویستە ئەم کاتە بەهێمنی بەڕێبکرێت، ئەگەر هەرکەسێک سەرقاڵی کارکردن بێت لەمکاتەدا ئەوە کاریگەری نەرێنی و خراپ دروست دەکات لەسەر تەندروستی.
– لە کاتژمێر 11 بۆ 1ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو جگەرە ئەمەش کاتێکی زۆر باشە بۆ خەوێکی قوڵ.
– لە کاتژمێر 1 بۆ 3ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو زراوە .
• لە کاتژمێر 3 بۆ 5ی بەیانی کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو سییەکانە بۆیە ئەو کەسەی کۆکەی هەبێت لەو کاتەدا زیاتر دەکۆکێت، چونکە کاری لەناوبردنی ژەهرەکان دەستپێدەکات و پێویست ناکات هیچ دەرمانێک بخۆیت تاوەکو رێگری نەکەیت لەکاری ئاسایی سییەکان بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان.
– کاتژمێر 4ی بەیانی کاتی دروستبونی مۆخی ئێسک و خڕۆکەکانی خوێنە.
– کاتژمێر 5ی بەیانی کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو میزڵدانە، هەربۆیە پێویستە لەمکاتەدا میزڵدان بەتاڵ بکەیتەوە تاوەکو یارمەتی میزڵدان بدەیت بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان.
• کاتژمێر 7 بۆ 9 ی بەیانی کاتی مژینی خۆراکە لە ریخۆڵە باریکە بۆیە پێویستە لەم کاتەدا نانی بەیانی بخورێت، بۆیە ئەوەی بیەوێت تەندروستی جەستە و مێشکی بپارێزێت پێویستە نانی بەیانی کاتژمێر 7:30 بخوات.
– ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن پێویستە ئەم خوە بگۆڕن چونکە جگەر و ریخۆڵە کاری خۆیان بەباشی ناکەن، بۆیە کاتژمێر 9 بۆ 10 بیخۆیت هەر باشترە لە نەخواردنی، درەنگ خەوتن و درەنگ هەڵسان جەستە هیلاک دەکەن و ناتوانێ وەک پێویست ژەهرەکان دەربکەن لە لەشماندا.