1-بادام: بەهۆی ئەوەی بڕێكی باش مەگنسیۆم لەپێكهاتەیدا هەیە دەتوانرێت وەك ئازارشكێنی ماسولكەكان بەكاربهێنرێت و بەتایبەتی كاتێك ئازارەكە بەهۆی كەمی ڕێژەی ئەو كانزایە لەجەستەدا دروست ببێت.
2-ئەو خۆراكانەی پێكهاتەی ئۆمیگا سێیان تێدایە :بەهۆی ئەوەی جەستەی مرۆڤ توانای دروستكردنی ئەم جۆرە پێكهاتەیەی نیە ئەوە دەتوانرێت لەڕێی خواردنی ئەو خۆراكانەی ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیاندا هەیە وەك ماسی سالمۆن ، ئۆمیگا سێ لەتوانیدا هەیە وەك ئازار شكێن لەجەستەدا كاربكات.
3-زەنجەبیل: دەتوانرێت وەك ئازارشكێنێكی سروشتی بەكاربهێنرێت بەتایبەتی بۆ سەرئێشەو ئازاری ئێسك و جومگەكان.
4-خواردنەوەی كەوچكێك زەیتی زەیتون هۆكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جەستە.
5-بیبەری توون : خواردنی ئەم جۆرەی بیبەر هۆكار دەبێت بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆفین و ئەمەش وەك ئازارشكێن لەجەستەدا كاردەكات.
6-بۆ ئەوەی جەستەتان چالاك بێت و ئازاری جەستەیتان نەبێت ئەوە باشتر وایە ڕۆژانە بۆ ماوەی 20 خولەك خۆتان بدەنە بەر تیشكی خۆر .
سەرچاوە: dw.
وەرگێڕان:چراخان ئاسۆ