شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
بەلیستێک خەون و ئاوات و ئومێدەوە
بەڕێگایەکدا داگەڕاین
پڕ لە ونبوون و ماڵئاوایی و مردن بوو
ئازیزانمان یەکە یەکە لەنێو خوڕەی چەمی ژیان
لەبەردەم کەڵبەی گورگدا لەباوەش کرد
خۆشمان چووینە حزوری ئەژدیهای قەدەر
هێشتا چاومان بریسکەی تیا دەدرەوشاوە
هێشتا ترپەی دڵمان دەیوت بڕواننە ئاسۆی ڕەنگاوڕەنگ
هەتاهەتا و بێکۆتایە
لەڕێی شەپۆڵێکی سەرشێت دوا هەناسەی کۆیلەبوونمان بەخشی بە ئازار و خەمی
ئینسانەکانی دۆزەخی خوای سەر زەوی و
چاوچنۆکی قازانجکەرانی سەرمایە
ئێمە خنکاین لەو خودایە وایە نەزان و بێ ئاگاین
تازە ئیتر زۆر درەنگە و من نایبینم
گۆڕی ساز و هەڵکەنراوی خودای غاز و دۆلارو نەوت
بەڵام مەرگی ئێمەی خنکاو تاوانێکە
وەک هەزاران تاوانی تر لە ئەستۆی ئەو دزانە کەوت.
کانوونی دووەمی ٢٠١٦