پێوه‌ره‌كانی سه‌رنجڕاكێشان بۆ كوڕان، له كچێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ته‌نانه‌ت به‌پێی كات و شوێنیش ده‌گۆڕێت، به‌ڵام هه‌موویان هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ هاوبه‌شی ژیانیان كه ئه‌و كوڕه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی تێدا بێت، هه‌لی زیاتره بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵی كچێك.
به‌پێی پێگه‌ی هاڤنینگتنن پۆست، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی جیایان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌م سیفه‌تانه‌ی خواره‌وه، ره‌گه‌زن بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كچان:
1- ریش: توێژینه‌وه‌كان به رێژه‌ی جیاواز له‌یه‌ك كه ئه‌نجامه‌كانیان هه‌ندێك جار نزیك و هه‌ندێكجار دوورن، ده‌ریخستووه كه كچان زیاتر مه‌یلیان بۆ ئه‌و كوڕانه هه‌یه كه ریش ده‌هێڵنه‌وه.
2- بۆنی عه‌ره‌ق: ده‌ركه‌وتووه كه كچان زیاتر به‌لای ئه‌و كوڕانه‌دا ده‌چن كه بۆنی عه‌ره‌قی له‌شیان وه‌ك بۆنی عه‌ره‌قی له‌شی باوكیان وایه.
3- ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی: كچان زیاتر به‌لای پزیشك و ئه‌ندازیار و پارێزه‌ر ده‌چن و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و پله‌ی وه‌زیفی رۆڵی خۆی هه‌یه له‌وه‌ی كوڕ به‌هۆیه‌وه سه‌رنجی كچی پێ رابكێشێت.
4- ناو: هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه كچ ناوی كوڕیش سه‌رنجی راده‌كێشێت و هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی لێی نزیك بێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه كه‌سایه‌تییه‌كی باشیشی له‌ناو كۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
5- زیره‌كی و ئاستی زانستی: بڕوانامه‌ی زانكۆ رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی كچان سه‌رنج و چاویان بچێته‌سه‌ر كوڕان، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كچه‌كه خۆی خاوه‌نی بڕوانامه بێت، هه‌ر بۆیه راپرسییه‌ك ده‌ریخستووه كه 70%ی كچانی به‌شداربوو له راپرسییه‌كه‌دا كه خۆیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ن خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكی خاوه‌ن بڕوانامه ببه‌ستن.
6- كوڕی قسه‌خۆش و قۆشمه‌چی: كچ به‌لایه‌وه گرنگه كوڕ بتوانێت بیخاته پێكه‌نین، له راپرسییه‌كه‌دا 91%ی به‌شداربووانی كچ به‌گرنگیان زانیووه ئه‌و سیفه‌ته له كوڕاندا هه‌بێت تا رێخۆشكه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوانیان دابنێن.
One Comment
karzan
sarata slaw yany bawpeya byt kur abyt beta awkasay ka kchaka ayaweyt yan away xoy aweyt