ژیانی هاوسەرگیری پێویستی بە لێکتێگەیشتن و قوربانیدانە، بەڵام ئەنجامدانی رەفتاری نادروست دەبێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیوەندیە.
ماڵپەڕی rotana بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن باس لە پێنج رەفتار دەکات، کە دەبێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی خێزان:
1-تەرخان نەکردنی کاتی تەواو بۆ هاوسەرەکەت، بەخشینی کاتەکانت بە کار و خۆسەرقاڵکردن.
2-لەخۆبایبوون و دان پێدانەنان بە هەڵەکانی خۆتدا.
3-پشتیوانی نەکردنی یەکتری لە کاتی کێشە و گرفتەکاندا.
4-هەوڵدان بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو شتێکدا و تەنها بڕیاردەر خۆت بیت.
5-دوورکەوتنەوە لە دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی .