هه‌موو ساڵێك له 22ی نیسان حزبه شیوعییه‌كان وشیوعییهكان و كه‌سانی چه‌پ له هه‌موو دنیادا په‌ره به خه‌بات و تێكۆشان ئه‌ده‌ن دژ به دیكتاتۆرییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی خۆسپێنهر له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و، لێنین وه‌ك شۆرشگێرێكی بێ هاوتا به خویندنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه له راستییه‌كانی سیستمی داگیركه‌رانه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی تزارهكانی رۆسیادا تیگه‌یشتبوو، كه‌لكی له پرسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرت وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌و یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان له ژێر ئاڵای چینی كرێكار‌و هه‌موو چه‌وساوه‌كان و، پشتكیری شیوعییه‌كانی بۆ ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه راگه‌یاند.
به‌ڵێ، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا یادی له دایكبوونی مامۆستای هێژاو، دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی روسیا‌و، ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی سۆڤێت ودرێژهپێدهری رێبازی كارڵ ماركس و فریدریك ئهنجلزو رابه‌ری پرولیتاریای روسیا‌و نیوده‌وڵه‌تی لێنین ئه‌كه‌ینه‌وه‌و، له‌م باره‌یه‌وه پسپۆر‌و فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی گه‌وره‌و سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانك كارڵ كاوتسكی كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌یاره‌كانی لێنین بوو ئه‌ڵێـت:
لێنین كه‌سایه‌تییه‌كی قاره‌مان وبههێزبوو، وێنه‌ی له مێژوودا كه‌م بوو، ئه‌توانم بڵێم ته‌نها یه‌كێك له ناو ده‌سه‌ڵاتداران و پیاوانی ئه‌مرۆ هه‌یه وه‌ك ئه‌و وابێت، ئه‌ویش بیسماركهو، ئه‌م دوو كه‌سه زۆر سیفات و خیسڵه‌تی هاوشێوه‌یان وه‌ك یه‌ك وایه ولێ ئامانجه‌كانیان دژ به یه‌كترن، بۆ نموونه ئامانجی بیسمارك كاركردن بوو له پێناو بته‌وكردن و خۆسه‌پاندنی تیره‌كانی هۆهینزولێرن Hohenzollern به سه‌ر ئه‌ڵمانیادا به‌ڵام ئامانجی لێنین شۆرشی پرۆلیتار بوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك جیاوازییه له نێوان ئاو‌و ئاگرداو، ئامانجی بیسمارك بچوك بوو به‌ڵام ئامانجی لێنین زۆر زۆر گه‌وره‌تر بوو، لێنین زۆر زیره‌ك بوو، بۆیه زاڵ بوو به سه‌ر بیسمارك و زۆر به‌باشی و گورو تینه‌وه له بواری تیوری قاڵبوو خوازیاری ده‌سكه‌وتی تایبه‌تی نه‌بوو به‌ڵام بیسمارك كاتی نه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی تیوری و ده‌سه‌ڵاتی له پێناو ده‌سكه‌وتی تایبه‌تی به‌كارهێنا، شایانی باسه لێنین له دژی كارڵ كاوتسكی نامیلكه‌ی (شۆرشی پرۆلیتاریا‌و لاده‌ری یاخیبوو كاوتسكی) نووسیوه.
ڤلادیمیر لێنین له 22/4/1870 له شاری سیمبیرسك – ئولیانوفسك { Simbirsk – Uljanovsk } چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناو، له‌مرۆدا ماڵه بچوكه‌كه‌یان بووه‌ته موزه‌خانه‌و، وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وایه میژووی ژیانی مناڵی و لاوێتی لێنین پیشان ئهدهات.
بیر‌و هۆشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێنین له رۆژانی زانكو په‌ره ئه‌سێنێت كاتێك به هۆی به‌شداری له خۆپیشاندان له كۆلیجی یاسا له {قازان – تهتاریا} ده‌ر ئه‌كرێت و، پاشان قۆناغێك ئه‌چێته پێشه‌وه‌و له پاش له سێداره‌دانی ئه‌لكسه‌نده‌ری سییه‌می برای له لایه‌ن تزاره‌وه (قه‌یسه‌ر) په‌یوه‌ندی به كومهڵهكانی {ماركس} یه‌وه ئه‌كات و، تێئه‌كۆشێت تا سه‌ركه‌وتنی شۆرشی بۆڵشهفییهكان {شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر} ی ساڵی 1917 و، بوو به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات.
لێنین سیاسهتمهدارو فه‌له‌سوف و بیرمه‌ندو رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر بوو، بێ له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی ئایسكرا چه‌ندان كتێبی نووسیوه‌و له‌وانه: ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران وتار‌و بڵاوكراوه‌و نامیلكه و كتێب وه‌ك: چ بكه‌ێن { Что делать} ساڵی 1902 سه‌باره‌ت به شۆرش كه پێویستی به حزبێكی به‌هێزه‌و بتوانێت ببێته پێشه‌نگی سه‌ركردایه‌تی شۆرش و، كتێبی (ئیمپریالیزم به‌رزترین قۆناغه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه { Империализм, как высшая стадия капитализма} ساڵی 1916، ده‌وڵه‌ت و شورش { Государство и революция
} 1917 باسی بیرۆكه‌ی كارڵ ماركس و فردریك ئه‌نگلس سه‌باره‌ت به شۆرش و حزبی شیوعی دیموكرات كه ناتوانێت هه‌ڵوێستێكی چالاك له شۆرشدا بنوێنێت و كتێبی زۆرتر ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی مناڵانه‌ی چه‌پگه‌را و له‌سه‌ر بزوتهنهوهكانی جوتیاران وقوتابیان و لاوان و رۆشنبیران و هتد…..
لێنین له‌لایه‌ن ئیسلامه دوواكهوتووهكان كه له تاریكستان ئه‌ژین و، هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ كوشتن و خوێنرشتن به نیازی گه‌یشتن به “حۆرییه‌كان” و رابواردن ئه‌مه له لایه‌ك ، له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێ رۆشنبیری سهرلێشیوا ناوی لێنین به یاخی له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و، خۆشیان هیچیان له ده‌ست نایه‌ت و دۆش داماون و، قسه‌ی زل و كرچ و كاڵ ئه‌كه‌ن و، هه‌رچی كاری زشت و ناشیرین هه‌یه ئه‌یده‌نه پاڵ ئه‌و سه‌رده‌مه {سه‌رده‌می تێكۆشانی لێنینی مه‌زن} كه زیاتر له سه‌د ساڵه.
ئه‌مرۆ زوربه‌ی خه‌ڵك له لاو‌و، كه‌سانی پیرو به ساڵاچوو، خانه‌نشینه‌كان و دانیشتوانی گوند‌و لادێ و شاره‌كان نێرۆ مێ به چاوێكی پر نرخ ته‌ماشای رۆڵی ئه‌و بلیمه‌ته ئه‌كه‌ن، چونكه به هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی مه‌زنی ئوكتۆبه‌ر توانی له روسیا‌و پاشان له یه‌كێتی سۆڤێت هه‌ژاری بنبر بكات و، خه‌ڵك به تایبه‌تی جوتیاران و كرێكاران به خۆشی و كامه‌رانی بژین.
سه‌باره‌ت به ئارامگای سه‌ركرده‌ی بێ هاوتا لێنین زوربه‌ی خه‌ڵك هاوران بۆ مانه‌وه‌ی له گۆره‌پانی سوور له مۆسكۆ‌و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی و، دانیشتوانی روسیا له بیریانه كاتی خوێ سه‌رۆكی پێشووی وڵات (سه‌رۆكه سه‌رخۆشه‌كه) باریس یه‌لتسن په‌یتا په‌یتا فه‌رمانی ده‌رئه‌كرد به مه‌به‌ستی لابردنی ئارامگای لێنین به‌ڵام هه‌موو كه‌ره‌تێك تووشی نشووستی و سه‌رشۆری ئه‌بوو، شیوعییه‌كان و هێزه چه‌په‌كان دژ به گواستنه‌وه‌ی ئارامگای لێنینن و، ئه‌مرۆ به پێچه‌وانه‌ی باریس یهلتسنی سه‌رۆكی كۆنی روسیا فلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ئێستای روسیا له چاوپێكه‌تنی له گه‌ڵ رۆژنامه ئیتالی – كارێرا دیللا سیرا – Corriere della Sera رایگهیاندو وتی ئارامگای لێنین له شوێنی خوێ له گۆره‌پانی سوور ئه‌مێنێته‌وه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ناكرێت چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵك وای پێخۆشه‌و ، ئێمه‌ش ناتوانین و نامانه‌ویت دڵی خه‌ڵك ته‌نگ بێت و، پۆتین جه‌ختی كرد وتی بزوتنه‌وه چه‌پ له روسیادا ئاینده‌یه‌كی باشی هه‌یه‌و، هه‌روا بزوتنه‌وه‌ی سۆسیال دیموكرات و، حزبی شیوعی روسیا به شێوه‌یه‌كی یاسایی چالاكه‌و به‌ره‌و پێش ئه‌روات.
لێنین له هه‌موو بواره‌كانی ژیان لێهاتوو بلیمه‌ت بوو، له هه‌موو روویهكهو شاره‌زا بوو، له كاتی لاوی‌دا زۆر زیره‌ك و به توانا بوو، ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه‌نامه {دیكۆمێنت} ئهخهینهروو، ئه‌ویش نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌ییه كه زیره‌كی ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنه ده‌ر ئه‌خات.
به‌ڵگه‌نامه‌ی زانیاری و كۆتایی هێنان به خوێندنی ئاماده‌یی {شه‌هاده‌ی – تخرج} ی فلادیمیر لێنین {ئۆلیانۆف} ژماره‌ی به‌ڵگه‌نامه {شه‌هاده} 468 یاسا‌و زانیاری لاهوت 5، زمانی روسی و سڵاڤی 5، زانستی مه‌نتق Logic 4، زمانی لاتینی 5، زمانی یۆنانی 5، ماتیماتیك 5، مێژوو 5، جۆگرافیا 5، فیزیك و ماتهماتیكی جوگرافی 5، زمانی ئه‌ڵمانی 5 و زمانی فه‌ره‌نسی 5 و، له بری ئه‌و نمرانه لێنین خه‌ڵاتی زێرینی وه‌رگرت.
ئه‌و نمرانه‌ی سه‌ره‌وه‌و، پاشان رێكخستنی قوتابیان و جه‌ماوه‌ر له زانكوی قازان و بایه‌خدان به ده‌ركردنی رۆژنامه‌و رێنه‌مایی كردنی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان دژ به تزاره‌كان هه‌موو نیشانه‌ی بلیمه‌تی و توانا‌و لێهاتووی لێنینی مه‌زنه.
چه‌ند له سه‌ر لێنین بنووسرێت هێشتا كه‌مه و قه‌ت كۆتایی نایه‌ت و، ئه‌و بلیمه‌ته بێ هاوتایه له رۆژی 21/1/1924 له ژێر كارتێكردنی ئه‌و گولله‌یه به‌ر ملی كه‌وتبوو كۆچیكرد.
هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای به‌رزی بیروباوه‌ره‌كه‌ی لێنین و، هه‌ر بژی یادی 145 ساڵی له دایكبوونی لێنین.