“سه‌عات هه‌شت بوو ئێمه له ماڵه‌وه بووین، شه‌ش بۆ حه‌وت پۆلیس كه سه‌یاره‌یه‌كی ره‌شیان پێ‌بوو بانگی هێمن-یان كرد و به زۆر و به راكێشان به جلی ماڵه‌وه و به بیجامه‌وه بردیان، قۆڵی هێمنم گرت و به پۆلیسه‌كانم وت به‌س با پانتۆڵێك له‌به‌ر بكات به‌ڵام ئه‌وان به به پاڵنان و به زۆر راكێشان بردیان و نه‌یانهێشت خۆشی بگۆڕێت و خستیانه سه‌یاره‌كه‌وه.” دایه سه‌عدییه دایكی هێمن مامه‌ند له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ساتی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی خه‌می ئه‌وه‌ی بوو كه “ئه‌بێ ئێستا چی لێبكه‌ن؟”.
چۆنییه‌تی ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسكان له هه‌ولێر، رووداوه‌كانی پێشووی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و شوێنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نیمان ده‌هێنێته‌وه یاد، كه چۆن به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشینیه و به سوكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌وه ئه‌وانیان قۆڵبه‌ستكردووه و له زیندانه‌كانی پۆلیس یان ئاسایشیان خستوون به مه‌به‌ستی ترساندن و سه‌ركوتكاری.
دوای به‌دواداچوون و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن سه‌رۆكی داواكاری گشتی و هه‌وڵه‌كان بۆ زانینی هۆكاری ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند، روونبوه‌وه كه “هێمن مامه‌ند به‌پێی مادده‌ی دوو له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر سكاڵای پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستگیركراوه و، ئێستا له زیندانی محه‌ته راگیراوه.” هه‌رچه‌ند سه‌رۆكی داواكاری گشتی بێ ئاگایی خۆی له ده‌ستگیركردنی هێمن خسته روو، به‌ڵام نكۆڵی له‌وه نه‌كرد كه “له لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافی گشتی له‌سه‌ر داوای شكاندنی كه‌ره‌نتین و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه”.
له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز هێمن مامه‌ند له 53وشه‌دا ناڕه‌زایی خۆی له‌باره‌ی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه و ژیانی خراپی فه‌رمانبه‌ران و كاسبكاران خستوه‌ته روو و نووسیویه‌تی “چیتر لەماڵ نامێنینەوە. تائێستا هانی خەڵكم داوە لەماڵ بمێننەوەو خۆیان بپارێزن، كەئەمە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی و ئینسانی و تەندروستییە، بەڵام لەولاوە ژیانی خەڵكی بەكاسبكار و فەرمانبەرەوە لەوپەڕی خراپیدایەو دەسەڵاتیش لەبەرامبەردا بێباكەو تائێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی نەداوە، بۆیە ئەگەر خەمێك لەژیانی خەڵك و موچەی فەرمانبەران نەكەنەوە، ئەوە دەڕژێینە سەرشەقام و كەرەنتینەو ئەم دەسەڵاتە تێكدەشكێنیین.”
بۆ ئێمه و خه‌ڵك و ئازادیخوازان روونه هۆكاری سكاڵاكه به‌ناوی “سه‌رپێچیكردنه له كه‌ره‌نتین و بانگه‌وازكردن بۆ كۆبوونه‌وه” به‌ڵام پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه دڵنیابێت كه ئێستا كابینه‌ی نۆ ته‌نیا حكومه‌ته له‌سه‌رانسه‌ری جیهان سوودی له “ڤایرۆسی كۆرۆنا” وه‌رگرتبێت به برسیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانی بزنسزمانه‌كانی حزب له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ی، ته‌نیا حكومه‌ته سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان به‌ڵام مووچه نادات و هاوكاری ژیان و بژێوی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكات.
برسیكردنی خه‌ڵك و قۆرخكردنی مووچه و موڵكی گشتی تاوان و پێشێلكاریه‌كی روون و گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه، به‌ڵام كابینه‌ی نۆ به شانازییه‌وه ده‌رفه‌تی كه‌ره‌نتینی گشتی ده‌قۆزێته‌وه بۆ ترساندن و سه‌ركوتكردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای مافی خۆیان و مافی گشتی ده‌كه‌ن.
به‌رده‌وامیدان به‌م سیاسه‌ته درۆینه‌ی به‌ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه ده‌كرێت، نموونه‌ی هێمنه‌كان زۆر زیاتر ده‌كات و ئه‌وكات نه ژماره‌ی پۆلیس و نه ئاسایش و نه چه‌كدار و جاسوسه جل مه‌ده‌نییه‌كانی كۆڵانه‌كانی شار نایان وه‌ستێنێت.
هێمن مامه‌ند ئه‌مشه‌و دره‌نگ له سجنی محه‌ته‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ دایكی كردبوو، وه‌ك بێستوونی برای گێڕایه‌وه و وتی “ئه‌و دڵی دایكمی ده‌دایه‌وه و ده‌یوت له‌سه‌ر داواكردنی مافی خه‌ڵك گیراوم و تۆ خه‌مت نه‌بێت دایه گیان”.
هێمن كه وه‌ك “تاوانبارێكی گه‌وره” له لایه‌ن حكومه‌ت ده‌ستگیركراوه پێویسته به زووترین كات ئازاد بكرێت. له‌بری به‌كارهێنانی ده‌زگاكانیشتان بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین، مافی خوراوی خه‌ڵكی كوردستان بگێڕنه‌وه و ده‌ست له سیاسه‌تی برسیكردن هه‌ڵبگرن به‌ناوی چاكسازییه‌وه.