قۆناغی منداڵی هەستیارترین قۆناغە لە تەمەنی مرۆڤدا، لەو تەمەندا کەسایەتی داهاتوی مرۆڤ بنیاد دەنرێت، دیارترین ئەو کێشانەی دایکان و باوکان روبەڕوی دەبنەوە شەرمنی منداڵە، کە وادەکات لە زۆر ماف بێبەش ببێت و دەرفەتی گەورەی لەدەست دەربچێت.
یەکەم: منداڵەکەت رابهێنە لەوەی چۆن رەفتار لەگەڵ کەسانی چواردەوری بکات، فێریبکە چۆن قسەبکات و لە چ کاتێکدا دەبێت وەڵام بداتەوە.
دوەم: هەمیشە وەسفی منداڵەکەت بکە و ئەو کاتانەی کارێکی باش ئەنجام دەدات خەڵاتی بکە، چونکە وادەکات زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت.
سێیەم: رێگەی بدە بەشداری چالاکییە کۆمهڵایەتیەکان بکات و لەگەڵ منداڵانی دیکە رەفتار بکات بۆ ئەوەی هەستی شەرمنی کاڵ ببێتەوە تیادا.
چوارەم: هاوڕێیانە لەگەڵ منداڵەکەت رەفتار بکە، کاتی بۆ تەرخان بکە بۆ ئەوەی یاری لەگەڵدا بکەیت، چونکە دایکان و باوکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ ئەوەی هەستی شەرمنی لە منداڵدا دروست ببێت.
پێنجەم: پێی مەڵی کە تۆ کەسێکی شەرمنیت، چونکە ئەو وشەیە لە مێشکدا دەچەسپێت و وادەکات شەرم لە خۆی بکات.