لاپەڕەی سەرەکی ڤیدیۆ ڤیدیۆ..گفتوگۆی باوکێک لەگەڵ ژوری چۆڵی جگەرگۆشەکەی لە روداوی فرۆکەکەی تاراندا گیانی لەدەستدا

ڤیدیۆ..گفتوگۆی باوکێک لەگەڵ ژوری چۆڵی جگەرگۆشەکەی لە روداوی فرۆکەکەی تاراندا گیانی لەدەستدا

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

باوکی یەکێک لەو منداڵانەی لە روداوی خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکەدا  بوە قوربانی، گرتە ڤیدیۆیەکی بلاوکردوەتەوە و تیایدا تۆماری ڤیدیۆیی ژوری نوستنی منداڵەکەی دەکات و دەڵێت”منیش کەمێکی دیکە دێم بۆ لات”.

دەقی  وەڕگێردراوی گفتوگۆی باوکەکە لەگەڵ ژوری چۆڵی جگەرگۆشەکەیدا:

“راستین[ناوی منداڵەکەی] كوڕی شیرینم ئه‌وه‌ میاكانۆكانتم هه‌موی بۆ كۆكردویته‌وه‌ و ئینجانه‌ی گوڵه‌كانتم ئاوداوه‌، سه‌رجێگه‌كه‌تم رێكخستوه‌، به‌ڵام داوای لێبوردن ده‌كه‌م ئه‌م چه‌ند شه‌وه‌ خۆم له‌جێگای خه‌وه‌كه‌ت ده‌نوم، میكانۆكانتم بۆ رێكخستویته‌وه‌ هه‌رچه‌ند ده‌زانم خۆت زۆر جوانت كۆكردبوە و پاكت كردبوەوە، به‌ڵام منیش پێم خۆش بو پاكیان بكه‌مه‌وه‌”.

راستین گیان ئه‌زیزی دڵم، كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ باوكیشت دێت بۆ لات، زۆر زو دێم بۆ لات، له‌گه‌ڵ دایكتدا پێكه‌وه‌ بن، كه‌مێكی دیكه‌ دێم بۆ لاتان”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە