دالیدا ناوێكه، كه له هه‌ر هاووڵاتییه‌كى میسرى و ئیتاڵى ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌جیهاندا بپرسیت، ده‌یناسێت.
دالیدا ناوى ته‌واوى یۆلندا كریستینایه و ساڵى 1933 له‌ناوچه‌ى شبراى قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر له دایك و باوكێكى كۆچه‌رى ئیتاڵى له‌دایكبوه.
دالیدا كێیه؟
یۆلندا منداڵییه‌كى سه‌خت ژیاوه، باوكێكى توڕه و دایكێكى توندوتیژی هه‌بوه، سه‌رجه‌م رێوشوێنه تونده‌كانى به‌سه‌ردا سه‌پاندوه، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نى گه‌نجیدا له‌گه‌ڵ كوڕێكى ئیتاڵى دانیشتوى میسر كه‌وتۆته داوى خۆشه‌ویستییه‌وه، دواى مردنى باوكى، كه گیتارژه‌ن بوه، وه‌ك سكرتێره له كۆمپانیایه‌كى ده‌رمان كارى كردووه بۆئه‌وه‌ى هاوكارى دایكى بكات كه به‌رگدرو بووه، به‌ڵام له‌ساڵى 1951دا به‌شدارى پێشبڕكێى شاجوانى میسرى كرد و بووه شاجوانى ئه‌و ساڵه، هه‌رچه‌ند دایكى زۆر له‌و كاره‌ى توڕه‌بو، كه وێنه‌ى كچه‌كه‌ى له‌سه‌ر گۆڤاره‌كان بینى، به‌ڵام دواتر په‌سندى كرد.
یۆلندا نازناوى ده‌لیله‌ى بۆ خۆى هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆر له هایدى لامارى كچه پاڵه‌وانى فیلمى “شمشون و ده‌لیله” ده‌چوو، هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كچه ئه‌كته‌ر “جوان كۆڵیز”یش ده‌چوو وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی له فیلمى “یوسف و براكانى” له‌شوێنى ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌رۆڵى بچوك به‌شدارى كرد، دواتر له‌چه‌ند فیلمێكى دیكه‌دا به‌رۆڵى ساده و كه‌م ده‌ركه‌وت.
سه‌ره‌تاى ناوبانگ
یۆلندا روویكرده فه‌ره‌نسا و له پاریس هه‌وڵیدا كار له‌بوارى ئه‌كته‌ریدا بكات، به‌ڵام شكستیهێنا و بیرى له‌وه‌ده‌كرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه میسر، به‌ڵام دواتر چاوى به‌پیاوێك به‌ناوى “رۆلاند به‌رگر” كه‌وت، كه رازى كرد ببێته گۆرانیبێژ و دواى راهێنان و گۆرانی وتن له‌سه‌ر شانۆكان سه‌ره‌تاى ناوبانگى ده‌ركه‌وت.
یۆلندا دواتر چاوى به یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌رێكى ئه‌مریكى كه‌وت كه پێشتر له میسر كارى له‌گه‌ڵدا كردبو و رازى كرد نازناوه‌كه‌ى بگۆڕێت، چونكه ده‌لیله ناوێكى سه‌یر و شه‌ڕانى دیاره و ناوى خۆى و نازناوه‌كه‌ى “دهیلیه و یۆلندا”ى تێكه‌ڵكرد و كردى به “دالیدا”، كه تائێستاش به‌و ناوه‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
ناوبانگى دالیدا ساڵى 1965 ده‌ستیپێكرد كاتێك گۆرانى “بامبینۆ”ى بڵاوكرایه‌وه، كه بۆ چه‌ندین هه‌فته پێش سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانى تر‌ى دابوه‌وه، به‌زمانه‌كانى عه‌ره‌بى، عیبرى، ئینگلیزى، فه‌ره‌نسى، ئه‌ڵمانى، ژاپۆنی، هۆڵه‌ندى و توركى ده‌یتوانى گۆرانی بڵێت.
خۆشه‌ویستى و دالیدا
دالیدا به‌و كچه ناسراوه، كه هه‌ركه‌س خۆشى ویستبێت دواتر خۆى كوشتوه یان هه‌وڵى خۆكوشتنى داوه.
شوى به لۆسین مۆریس كرد دواتر چه‌ند مانگێك له‌یه‌ك جیابونه‌ته‌وه و دواى ئه‌وه‌ى لۆسین زۆر هه‌وڵیدا بگه‌ڕێنه‌وه لاى یه‌ك و دالیدا ره‌تیكرده‌وه، هه‌وڵى خۆكوشتنی دا.
له‌ساڵى 1967 له‌گه‌ڵ گه‌نجێكى ئیتاڵى به‌ناوى “لویگى تنكو” كه‌وته په‌یوه‌ندیه‌كى خۆشه‌ویستییه‌وه كه گۆرانبێژێكى دیار بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له یه‌كێك له فێستیڤاڵه‌كاندا نه‌یتوانى خه‌ڵات بباته‌وه، خۆى كوشت، هه‌روه‌ها دالیداش هه‌مان هه‌وڵى دا، به‌ڵام شكستیهێنا.
دواتر دالیدا گه‌نجێكى دیكه‌ی به‌ناوى “لوسیۆ” خۆش‌ویست، كه 12 ساڵ له خۆى منداڵتر بوو، دواتر ئه‌و گه‌نجه‌ش خۆى كوشت.
له‌ساڵى حه‌فتاكانیشدا لهپهیوهندیهكى خۆشه‌ویستیدا بووه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك به‌ناوى “مایك برانت”، كه له‌ساڵى 1975دا خۆى كوشت.
ساڵى 1987 دالیدا دوباره هه‌وڵى خۆكوشتنیدا له‌رێگه‌ى خواردنى بڕێكى زۆر حه‌بى خه‌و، ئه‌مجاره‌یان سه‌ركه‌وتوو بوو له كۆتایى هێنان به‌ژیانى خۆى و سه‌روه‌تێكى گه‌وره‌ى هونه‌رى و نامه‌یه‌كى له‌دواى خۆى جێهێشت، كه تێیدا نوسرابوو “چیتر به‌رگه‌ى ژیان ناگرم، بمبه‌خشن”.
سەرچاوە:نه‌وا