ئەوە كۆنفرانسی كۆمۆنیستەكان بووە یان ئۆسكار؟!
هاوڕییەکم لە کاتی قسەکردنیکدا لەسەر فیلمی “American Factory” ئەمەی وت.
بەڵێ سینەمایش ناچارە دان بە بێ بەهایی سەرمایەداریدا بنێ. کاتێ فاکتەکان هاواردەکەن پڕوپاگەندە ناچارە بێدەنگەی لێ بکا.
فیلمی (Parasite) ی كۆریای باشوور، وەك یەكەم فیلمی بیانی خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت و چووە ناو مێژووی سینەماوە .
فیلمە كۆرییەكە وەك باشترین فیلم بەسەر چەندین فیلمی بەچانسی تری وەك ” 1917 “ی سام مەندیس و فیلمی “ئێرلەندییەكە” دا سەركەوت .
جگە لەوەی فیلمەكە توانی لە ٩٢ هەمین ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار ببێتە جێگای سەرج بەوەی لەئاهەنگەكەدا چوار خەڵات بەڕێتەوە، دەرهێنەری فیلمەكەش “بۆنگ جۆن هو” توانی بەسەر هەردوو دەرهێنەری بەئەزموون مارتن سكۆرسیزی و كۆینتن تاناتینۆ دا سەربكەوێت، جگە لەوەی فیلمەكە خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی و باشترین سینارۆی رەسەنیشی بردەوە .
فیلمی Parasite لە جۆری كۆمیدیای رەشە و لەساڵی ٢٠١٩ بەرهەمهێنراوە، لەدەرهێنانی بۆنگ جۆن هووە و پاڵەوانەكانی بریتین لەهەریەك لە سۆنگ كانگ هو ، لی سۆن كیون ، چ یو جۆنگ .
فیلمەكە لەسەر ئاستی رەخنەگرانی جیهان ستایشێكی زۆر كرا، لەڤیستیڤاڵی كان لەساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی چڵە ئاڵوونی وەرگرتووە كە ئەوە یەكەم فیلمی كۆریای باشوورە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت .
چیرۆكی فیلمەكە باس لە جیاوازی كۆمەڵاتی دەكات لەكۆمەڵگەی كۆریای باشوور لەڕێگای بەرجەستەكردنی دوو خێزانی وەك یەك، كە هەریەكەیان لە چوار سەرخێزان پێكهاتوون واتە (دایك و باوك و كوڕ و كچ)، بەڵام ئەو ژیانەی هەریەك لەو خێزانانە تێیدا دەژین زۆر جیاوازە، یەكێكیان هەژارە و لە ماڵێكی پەرپووتدا دەژین ، ئەوەی تریشیان زۆر دەوڵەمەندن و لە ژیانێكی شاهانەییدا دەژین.
دواتر كوڕی ماڵە هەژارەكە لەڕێگای هاوڕێیەكییەوە كارێكی دەست دەكەوێت بەوەی وەك مامۆستای زمانی ئینگلیزی وانە بەكچی ماڵە دەوڵەمەندەكە بڵێتەوە، بەڵام دواتر بەكەمێك فێڵ و فرتەوە خێزانە هەژارەكە دەتوانن هەموویان بچنە لای ماڵە دەوڵەمەندەكە كار بكەن و ماڵیان دەگوازنەوە بۆناو كۆشكی ماڵە دەوڵەمەندەكە ، ئیتر ململانێی نێوان چینەكان دەستپێدەكات .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
لە شارپرێس وەرگیراوە