1- چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره: كه ژنان ژیانی هاوسه‌رگیری پێكه‌ده‌هێنن، نابێت له‌سه‌ره‌تای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باسی ئه‌وه بۆ مێرده‌كانیان بكه‌ن كه پێشتر چۆن پاره‌كانیان خه‌رجكردوه‌و داویانه به‌چی، چونكه ئه‌و نهێنییه پیاوان ده‌ترسێنێت.
2- په‌یوه‌ندیی پێش‌و: هه‌میشه هاوسه‌ره‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن خێزانه‌كانیان پێشتر چی‌یان كردوه‌و پرسیار له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی پێش‌و ده‌كه‌ن، بۆیه باشتره ژنان درۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن‌و ته‌نها زانیاریی سه‌ره‌تاییان پێبده‌ن‌و نه‌چنه ورده‌كارییه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵبده‌ن خۆتان له‌پرسیاره‌كان لابده‌ن.
3- هه‌سته‌كان به‌رامبه‌ر به‌دیاریه خراپه‌كانی مێرد: ئه‌گه‌ر جارێك مێرده‌كه‌ت دیارییه‌كی بۆ هێنایت به‌دڵت نه‌بو، نابێت ده‌ریبخه‌یت كه دیارییه‌كه‌ت به‌دڵ نییه‌و وا هه‌ست بكات كه ئه‌و كه‌سێكی رۆمانسی نییه.
4- هه‌سته‌كانت به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری مێرد: ئه‌گه‌ر ڕقت له‌كه‌س‌و كاره‌كی مێرده‌كه‌ت بو، هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته ده‌رمه‌بڕه، چونكه ئه‌و كاره به‌ته‌واوی پیاوان توڕه‌و بێزار ده‌كات.
5- بێزاربون له‌مێرد: هه‌میشه ژن‌و مێرد له‌سه‌ر شتێكی تایبه‌ت له‌یه‌كدی بێتاقه‌ت‌و توڕه بن، به‌ڵام ده‌بێت لێبورده بن له‌یه‌كترو زو كێشه‌كانی نێوانیان بیر بچێته‌وه‌و نابێت به‌رده‌وام ژنان ئه‌وه به‌هاوسه‌ره‌كانیان بلێنه‌وه كه بێزارن لێیان.
سه‌ۆچاوه: MBC