55
خانمە گۆرانیبێژ، دڵنیاخان نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی “بەردە بەردە” بڵاوكردەوە.
“بەردە بەردە” نوێترین بەرهەمی دڵنیاخانە، كە ئاوازەكەی فۆلكلۆرییە هامنۆ هەڵۆ و ژیوار ئیسماعیل میوزیكیان بۆ ژەنیوە، گۆران ئایار كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەشدا ئەو خانمە گۆرانیبێژە بەرهەمی “بارانە”ی بڵاوكردەوە، دەیان هەزار بینەری هەبو.
دڵنیا خان لەدایكبونی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ماوەی چەند ساڵێكی كەمە لە بواری هونەری دەركەوتوە و زۆرینەی دەركەوتنەكانی بە جلوبەرگی رەسەنی كوردییەوەیە، خاوەنی چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆیەتی.