پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی یه‌كه‌مین گه‌له‌ری هونه‌ره جوانه‌كانی شێوه‌كاری له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار “هاوكار رسكن” له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی توانی قه‌ناعه‌ت به‌ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی پارێزگای هه‌ولێر بكات به‌دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری.
هاوكار-ی شێوه‌كار له‌لێدوانێكدا بۆ جه‌زیره‌نێت وتی: “سێ ساڵ پێش ئێستا داوایه‌كمان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كردوه سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی شێوه‌كاری، دوای ئه‌وه‌ی كه سووربووین له‌سه‌ر داواكه‌مان، هه‌موو ئه‌ندامانی ئێستای ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر كه‌ژماره‌مان 12 هونه‌رمه‌نده توانیمان بینایه‌كی كۆنی كه‌له‌پووری له‌ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر دابین بكه‌ین، ئه‌م بینایه كاتی خۆی ئینگلیز له‌چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو درووستیكرد وه‌كو ویستگه‌ی شه‌مه‌ندۆفه‌ری شاره‌كه ده‌ناسرا، پاشان هه‌مان بینا كرا به‌به‌ندیخانه‌ی چاكسازی”.
“هاوكار” ئه‌وه‌شی بۆ جه‌زیره‌نێت ئاشكراكرد كه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كانن له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی ناو بیناكه‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكیتر، له‌ئێستاشدا به‌شێك له‌بیناكه وه‌رگرتووه ئه‌وان سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ی بیناكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی باش بێ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر گرنگی بینا كۆنه‌كه.
وتیشی: “مۆزه‌خانه‌كه بریتی ده‌بێت له‌پیشاندانی ئه‌رشیفه‌كانی وێنه‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌كانی كورد، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ره تابلۆ باشه‌كانیان نمایشده‌كرێن هی هونه‌رمه‌نده‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌مه‌و به‌شێك له‌پاشماوه‌ی شه‌مه‌ندۆفێرێكیش له‌ناو ئه‌و بینایه پیشان ده‌درێ”.
له‌لایه‌كیتره‌وه هونه‌رمه‌ند كاروان پیرباڵ ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری مۆزه‌خانه‌كه وتی: “مۆزه‌خانه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه له‌زۆربه‌ی ولاَتانی جیهاندا هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌گونده‌كانیش، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق هه‌ڵسین به‌دانانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی هاوچه‌رخی نموونه‌یی بۆ هونه‌ر”.
پیرباڵ سووربوونی خۆیانی دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌یان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ئاستێكی زۆر باشدابن چ له‌ڕووی دیزاین و چ له‌ڕووی ئه‌و بابه‌تانه‌ی نمایش ده‌كرێن له‌مۆزه‌خانه‌كه‌دا بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی جیهان.
حه‌مید ره‌زا وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كارو ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مۆزه‌خانه‌كه له‌لێدوانێكدا بۆ جه‌زیره‌نێت وتی: “له‌ئێستادا ئاماده‌كاریه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و نۆژه‌نكردنه‌وه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواره‌كه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو تابلۆكان كۆده‌كرێنه‌وه به‌مه‌ستی رێكخستنی به‌شه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه تا هه‌وڵه‌كانمان به‌فیڕۆ نه‌چن”.
ئه‌وه‌شی وت: كه بیناكه گه‌وره‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌سن بۆ كاره‌كانی ئێمه، به‌لاَم پێویسته سوود له نموونه‌كانی مۆزه‌خانه‌كانی جیهانیش وه‌ربگرین، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه له دوو ساڵ تاكو سێ ساڵی‌تر كاره‌كانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ته‌واوده‌بن به‌مه‌ستی پێشوازیكردن له‌میوانه‌كانی، ئه‌وكاتیش هونه‌رمه‌ندان و شێوه‌كاران سه‌ردانی ئه‌م بینایه ده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی به‌ندكراوه‌كان سه‌ردانی ئه‌م بینایه بكه‌ن!.
سه‌رچاوه: جه‌زیره‌نێت