
لەلێدوانێکدا ئاسۆ كه‌مال ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیكۆلار له كوردستان ڕایگه‌یاند:”ئه‌و ئیمزایانه درانه لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و په‌رله‌مانی كوردستان تاكو له‌كاتی خستنه‌ڕاپرسی ده‌ستوردا ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوردا بكه‌ن، كه ئه‌م كه‌مپینه و ١٠٠هه‌زار كه‌س داوایان كردوه،ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ش خۆی له‌لابردنی ماده‌ی ٦ی ده‌ستور و ئه‌و مادانه‌ی تردا ده‌بینه‌وه كه ئاینی ئیسلام ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و داڕشتنی یاساكانی باری كه‌سی به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌دانانی ئه‌و یاسا ئاینیانه”.
كه‌مپینه‌كه به‌كورتی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كرد بریتی بوو له:” ده‌ستورێكی سیكۆلار دوور له هه‌ڵاوارده‌كردنی مرۆڤه‌كان و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ، ده‌ستورێك به حه‌ق و حه‌قیقه‌ت هاوڵاتی له شوێنی شیاوی خۆی دابنێت و ئاین و مه‌زهه‌ب نه‌كاته شوناسی هاوڵاتیبوون”.
ئاسۆكه‌مال زیاتر دواو ووتی:ئاشكرایه كاتێك په‌رله‌مان په‌ك خرا به‌هۆی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئیتر لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور وپرۆسه‌ی ده‌ستور دانان له كوردستان په‌كی كه‌وت،هه‌ربۆیه ئه‌و ١٠٠هه‌زار داوایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌ستورێكی سێكولار وه‌ك خودی ده‌ستور و پرۆسه‌كه‌ی له‌شوێنی خۆی مایه‌وه‌و هه‌ركات ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێ بكاته‌وه ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی سێكولار له كوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ١٠٠هه‌زار مرۆڤه سێكولاره و ده‌نگ و بزوتنه‌وه‌ی سێكولاریستی له كوردستان ده‌كه‌ین تا ده‌ستورێكی سێكولار له‌كوردستان داده‌نرێ”.
ئاسۆ كه‌مال وتیشی:” ئه‌م هه‌نگاوه و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵك بۆ كه‌مپینی به‌ڵێ بۆ ده‌ستورێكی سیكولار نیشانی‌دا كه خه‌ڵكی كوردستان خوازیاری ئازادی و ڕزگاربونه له‌ده‌ست یاسا و ده‌ستێوه‌ردانی ئاینی له‌ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیداو ده‌یه‌وێت مافه جیهانیه‌كانی مرۆڤ و ئازادی و یه‌كسانی جێگای ئه‌و یاسا و ڕێسایانه بگرێته‌وه،كاری ئه‌م دوو مانگه له ده‌نگدانی ١٠٠ هه‌زار كه‌س به ده‌ستورێكی سێكولار نیشانی دا كه خه‌ڵك هوشیاره به‌وه‌ی ده‌وری یاسا ئیسلامیه‌كان به‌پێی ئه‌زمونی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كانی وه‌ك ئێران و سعودیه و هێزه ئیسلامیه‌كانی وه‌ك داعش و حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان چ كاریگه‌ریه‌كی ترسناك و زیانباری له‌سه‌ر ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه”.
سەرچاوە:سایتی ناوەندی سیکۆلار