لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

19-111911رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٩\١١\٢٠١٥ ، وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان (بەهمەن حسێن، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی و  بێکەس قادر، ئەندامی ئەنجومەن و حسەن مستەفا کارگێڕی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد، لەلایەن هاوڕێیان ( مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و خلیل محمود و قهار محمد و نەهرۆ عاڵلایی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لەم کۆبونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا هەردوولا دیدو بۆچونەکانی خۆیان لەسەر ئاڵوگۆڕ و رووداو و بارگرژییەکانی ئەو دواییانە خستە روو، هەردوولا هیوایان خواست کە لێکنزیک بوونەوەکان بە ئاراستەی ئاشتی و تەبایی نێو ماڵی کورد بنرێت و بەرژەوەندی گشتی و خەڵکی کوردستان پێش هەمو بەرژەوەندییەکانیتر بێت .

تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکان باس لە هێڕش و پەلاماردانەکانی گروپی تیرۆرستی داعش و بارگرژییەکانی ئەو دواییانەی شارۆچکەی دووزخورماتو کرا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت هەمو پاڵپشتی و هاوکارییەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکرێت کە گیان فیداییانە توانیویانە گەورەتیرین و بەهێزترین گروپی تیرۆرستی دنیا کە داعشە لە سنوری کوردستان دووربخەنەوە ، رێگە نەدرێت بەهیچ شیوەیەکیش شەڕ و ئاژاوەی تائیفی و قەومی دورست بێت چونکە تەنها خەڵکی عێراق تیایدا زەرەرمەندە ،لەکۆتاییدا وەفدی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران و پەیوەندی دۆستانە و مێژووی نیوان هەردوولا جەختی لێکرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە