وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێدانی بڕی شه‌ش ملیار دینار به مامۆستایان وه‌كو هاندان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هیچ له بارودۆخی مامۆستایان ناگۆڕێت، جه‌ختیشیكرده‌وه بایكۆت له‌سلێمانی “به‌رده‌وام نابێت”.
ئه‌و قسانه‌ی پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده له‌وته‌یه‌كدا هات كه‌ئه‌مڕۆ شەممە (١\١٠\٢٠١٦)له‌مه‌راسیمی لێدانی زه‌نگی خوێندن له‌قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور پێشكه‌شیكرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند “سه‌ره‌ڕای بارودۆخی دارایی و شه‌ڕی داعش مامۆستایان رێگه‌یان نه‌دا سه‌نگه‌ره‌كانی خوێندن چۆڵبكرێت، راسته ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی له‌هه‌رێم هه‌یه كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده هه‌بووه‌و دۆخی مامۆستایان ئه‌وه‌ند قورس بووه كه هیچ مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان ناتوانێت بڵێت زروفی مامۆستایان باشه”.
هه‌روه‌ها مامۆستایانی دڵنیاكرده‌وه كه “داكۆكیه‌ری خواسته‌كانیانه”و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت توانیویانه شتێكی كه‌م وه‌ك پاره‌ی هاندانی هاتوچۆ بۆ مامۆستایان دابین بكه‌ن، به‌ڵام وتی “دڵنیام ئه‌و پاره‌یه هیچ له بارودۆخی مامۆستایان وه‌كو پێویست ناگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر كاتی یه‌و له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی دیكه ئه‌و بڕه ده‌گۆڕدرێت”.
وتیشی “هه‌ندێك گۆڕانكاریی له‌نزیكترین كاتدا هیوادارین ده‌سته‌به‌ربكرێت و كاری بۆ ده‌كه‌ین”.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌ت بڕیاریداوه وه‌كو هاندان بۆ مامۆستایان ته‌رخانی بكات شه‌ش ملیار دیناره‌و %40 بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌بێت، كه هه‌فته‌ی رابردوو خۆپیشاندانی به‌رفراوانی مامۆستایانی به‌خۆوه بینی و هێشتاش زه‌نگی خوێندن له‌سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین لێنه‌دراوه.
له‌باره‌ی بایكۆتی ده‌وام له‌سلێمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ بایكۆتدا نین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌كانی مامۆستایانداین، چونكه بایكۆت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بایكۆت له‌سلێمانی “به‌رده‌وام نابێت” و له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه.