كه‌سێكی وه‌ك سیڤن هارڤی پێشكه‌شكار و میدیاكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی فامیلی فیود كه زیاتر له 10 ملیۆن بینه‌ری رۆژانه‌ی هه‌یه، تا ئێستا 4 ملیۆن فلۆوه‌ری لەتویتەر هه‌یه. له تویتێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌سته‌مه بگه‌ینه سه‌رۆك تره‌مپ لە فلۆوهردا، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی جیا دەکاتەوه، مه‌سه‌له‌ی تویته”.
رۆژنامه‌نووسان و سیاسییەکان به‌گشتی به‌كارهێنانی تویت له‌لایه‌ن سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه به كارێكی باش نازانن و پێیانوایه بۆته هۆی شكاندنی شكۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. هه‌ندێكی تر به پێچه‌وانه‌وه پێیانوایه تاكه رێگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت به دنیا، چونكه ئه‌و له شه‌ڕێكی قورسدایه له‌گه‌ڵ میدیای لیبرالدا. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پێ‌و، ساڵی 2018 له راپرسییه‌كدا ده‌ریخست كه 76%ی ئه‌مریكییه‌كان تویتەکانی سەرۆک ئه‌یبینن و ئه‌یخوێننه‌وه.
خاتوو ئه‌ماندا كارپێنتێر له كتێبی (فریودانی ئه‌مریكا، بۆچی حه‌زمان لێیه سه‌رۆك تره‌مپ درۆمان بۆ بكات) به‌ووردی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌مه و ده‌ڵێت: “ده‌شێت تره‌مپ خودی خۆشی فریووبدات له سهرۆكایهتیكردندا. به‌زۆری له‌كاتی تویت-دا ده‌ست به‌سه‌ر مێتافۆر (مه‌جاز)ی‌دا ناگیرێت”.
نووسه‌ر تویته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ-ی وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه بۆ لێكدانه‌وه و نووسینی كتێبه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت تێگه‌یشتنێكی وردی هه‌بێت به‌رامبه‌ر سەرۆک تره‌مپ و به‌كارهێنانی تویت له‌لایه‌ن سهرۆكەوه باشتره ئه‌م كتێبه بخوێنێته‌وه ئه‌وكات قسه بكات. كارپێنته‌ر خۆی له تویته‌ردا 128 هه‌زار به‌دواداچوو(Followers) ی هه‌یه.
زۆربه‌ی جار كه تره‌مپ قسه‌ده‌كات و تویت له‌سه‌ر شتێك ئه‌نوسێت، نیوه‌ی راست و ھەندێکی وانییە. بۆیه هه‌ر كاتێك میدیاكارێك یان سیناتۆرێك پێی بڵێت ئه‌م بابه‌ته راست نییه، هێرش ئه‌كاته سه‌ر ئه‌و میدیایه یان ئه‌و كه‌سه، پاشان ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای به‌هانه‌هێنانه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر كاتێكیش هه‌ندێك كه‌س زانیان راست ئه‌كات له تویته‌كه‌یدا، ئه‌وا هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێك له میدیادا هه‌وڵی روماڵكردنی ده‌دات و ستافی میدیاكه‌ی له كۆشكی سپی بۆ ئه‌و هه‌واڵه به‌گه‌ڕده‌خات.
رای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م رایه‌ی کارپێنتەر، هاوارد كوارتز له كتێبی (شێتێتی میدیا، دۆناڵد تره‌مپ، رۆژنامه‌گه‌ریی و شه‌ڕ دژی راستی) روانینێكی تری هه‌یه و پێوایه میدیا سه‌رۆك تره‌مپ-ی گۆشه‌گیركردووه، وه‌ك چۆن كاره خراپه‌كانی ههڵهسهنگێنن، كاره باشه‌كانی كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی تێدایه تووڕ ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی باس و هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیان. ئه‌مه‌ش وایكردووه پشت بكاته میدیا و خۆی میدیایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش تویته‌ره.
سەرۆک ترەمپ له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 2016دا كه گه‌یشته كۆشكی سپی، جاری وا هه‌بووه بۆ تویتێكی 10 هه‌زار لایك و 5 هه‌زار وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه. کەچی ئه‌م رێژه‌یه له مانگی ئەپرلی 2019 بووه به زیاتر لە 250 هه‌زار لایك. بەپێی ڕاپۆرتێکی واشنگتۆن پۆستیش لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تا مانگی ئەپرلی ئەمساڵ 11 ھەزار تویتی کردووە.
كوارتز له لاپه‌ڕه 71 ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:”ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌ئاراسته‌بردنی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ بۆ درۆی رۆژنامه‌نووسی ناسروشتی. ده‌شێت گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌و سوككردن و گاڵته‌جارییه بێت کە زۆرجار میدیای لیبرال پێی دەکات. ئه‌گه‌ر ترس له قێزلێبوونهوهیهكی تێر‌و ته‌واو نه‌بێت ئه‌وا زۆر راپۆرتی درۆینه‌ی تر به‌رامبه‌ر تره‌مپ دزه پێده‌كراو دهڕژێندرایه ناو كه‌ڵچه‌ری ئه‌مریكییه‌وه”.
ره‌نگه ئه‌م قسه‌یه‌ی كوارتز به‌شێك له راستی تێدا بێت، تره‌مپ له‌ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌وه بووه به سه‌رۆك. تا ئه‌ندازه‌یه‌ك پێشتر میدیای ئه‌مریكیم وه‌ك میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن ئه‌زانی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا ئێستا ئه‌توانم به‌شی زۆری میدیاكان و لایه‌نگیریان یه‌كلا بكه‌مه‌وه. ئێستا ناتوانم نه‌ڵێم سی ئێن ئێن ته‌واو یه‌كلابۆته‌وه به‌لای دیموكراته‌كاندا.
بۆئه‌وه‌ی دوور نه‌كه‌وینه‌وه له باسه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌كارهێنانی تویته‌ر لای سه‌رۆك تره‌مپ كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی میدیا، له گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه سه‌یری فریودانی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش ئامانج لێی بریتییه له دروستكردنی گومان له بیرەوهری تایبه‌ت و پێشبینی و حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان له‌رێگه‌ی لێدوانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بایهتێك و ئاراستهگرتنی راستی و دروستی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و نكۆڵكردن لێی.
كاتێك سه‌رۆك تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بوو له بیروڕاكانیدا، له‌رێگه‌ی له‌قكردنی ئارامی، بڕیاری ناشه‌رعی ئه‌دات له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك، بۆیه تویته‌ر لای تره‌مپ پلانێكی تێروتهواوه، به‌كاریده‌هێنێت بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری خه‌ڵك. كارپێنته‌ر ده‌ڵێت: “تره‌مپ كێشه‌كان ئه‌خاته ناو هۆشیاری گشتییه‌وه و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانیش به‌رێگه‌ی گریمانه‌یی ده‌هێڵێته‌وه له میدیادا به‌وشێوه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی تر قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌نووسن و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه وایه یان نا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی كه توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ناكرێت. كه تویته‌ر یه‌كێكیانه”.
پێموایه تره‌مپ ئه‌گه‌ڕێت به‌شوێن كێشه‌یه‌كی سیاسی كه كێبڕكێكارهكانی ئاماده‌گییان تێدانه‌بێت كه پێی بگه‌ن و تا ئه‌و كێشه‌یه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت. هه‌ربۆیه سه‌رۆك تره‌مپ تویته‌كانی به‌زۆری له سه‌عات 6-9 ی به‌یانیاندایه، به‌تایبه‌تی به‌یانیانی رۆژانی شه‌ممان كاتێك كه‌مترین هه‌واڵی دیكه هه‌ن، تا كاریگه‌ری هه‌بێت.
ره‌نگه زۆرجار تێكڕای سیاسییه‌كان گوزارشتكردنیان له تیۆری پلانگێڕی-دا هه‌بێت، به‌ڵام رێگه‌كه‌ی نه‌زانن، هه‌رچی سه‌رۆك تره‌مپ-ه له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه به‌كاریده‌هێنێت و سوودبه‌خشیش بووه بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌كانی. به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌قیقی بۆ پاڵپشتیكردن، ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی قوڵبوونه‌وه له پلانگێڕی ده‌كات.