دلێر ئەمین:
پرسی ژن و بەرابەری لە کلتوری ئێمەدا یەکێکە لەپرسە کۆڵەوارەکان ، سەرەڕای دروستبوونی دەیان ڕێکخراوی ژنان و دەیان ناویتر جگە لەو پارەوە پوولەی دەسەڵاتی کوردیش خەرجی کردوە لەم بوارەدا، دامودەزگای بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە بەڵام ئەم پرسە هەر جێگۆرکێیەکی ئەوتوی بەخۆیەوە نەدیوە. هۆکارەکانی رەنگە زۆربن بەڵام چارەسەرەکان و رادیکاڵانە نین و تێگەیشتینی قولیش بۆ ئەم پرسەر نیە. لە باشترین دۆخیدا ئەوەیە کە شفاعەت لە کۆمەڵگا بکات ژنان نەکوژین و توندوتیژیان بەرامبەر مەکەن.
لە کۆمەڵگای رۆژئاوایشدا فۆرمی مانیفێستی دەیان گروپی فیمنیستی جیاواز هەیە کە تا سەر ئیسقان لە دۆخی ژنان لە رۆژئاوادا نارازین. پێانوایە ئەم دۆخەی ژنان تاکۆ ئیستاش پرسی هەنووکەیی کۆمەلگای رۆژئاوایییە .
کێشەکە لەمەدا کە زۆرێک بزووتنەوە فیمنیستەیەکانی و چالاکوانانی ئەم بوارە لەناوەوەی کوردستان بە ئاراستەیەک ئەم پرسە دەبەنە پیش کە کاریگەری نەرێنی زۆرترە بۆ پرسی ژنان .
چ شەرمێکی گەورەیە خۆت بەچالاکوانی ژنان و مۆدرین و کرانەوە بزانی تازەبەتازە خەریکی پێشبرکێ رێکخستن بیت بۆ شاجوان. لە کوردستاندا ئەم بۆنەیە کەرنەڤاڵێکی سێکسیزمانەیە، هیچی تر نیە جگە بەمارکێتنینگ کردنی سیکسیزم لە ئاهەنگ و بۆنەکانی شاجوانان لە جیهان و لەکوردستانیش هەمان ئامانجی گۆڤارەکانی پلەی بۆی و هاوشێوەکانیەتی.
ئیرک مۆرلی لەساڵی ١٩٥١ لە بەرتیانیا دامەزرینەری ئەم بۆنەیەیە. هەر لەوکاتەوە تاکۆ ئیتسا ئەم بۆنەیە دژایەتی دەکرێت و زۆریک لە هەوادارنی یەکسانیخوازی پێیانوایە ئەمە سوکایەتی کردنە بەژنان.
لەوە سەیر و سەمەرەتر ئەوەیە لە کوردستان چەندین هونەرمەندی ناوچەکەی لیژنەی دادوەری بوون. لە ووتەکانیشیاندا ستایشی بەشداربوانیان دەکرد و بە بوێرو ئازا ناویان دەبردن. ئامادەکارانی ئەم بۆنەیە رەنگە بەخەیالی خۆیان ئەوەیان بە چالاکیەکی بواری ژنان و هەنگاونان دانابیت بۆ بەروەپێشچوونی پرسی ژنان. بەڵام ئەم ئاهەنگ و کەرنەڤالانە جگە لە تەرویج کردن بۆ حەز و ئارەزوەکانی کۆمەلگایەکی پیاو سالاری هیچ تری لێ سەوز نابیت.
زانست و فەلسەفەو ئەوەیان چەسپاندووە کە دەرکردن بەجوانی زۆر رێژەییە، کۆک بوون لەسەر ئەمە زۆر کاریکی ئەستەمە. جگە پیشبرکێ لەسەر تواناو بەرهەمەکان و توانای مرۆڤەکان دەکریت لەژیاندا فیری بووە یان بەدەستی هیناوە.
ئەم دیاردانە لەهەرشوێنیکی جیهاندا بێت، دیارەدەیەکی سێکسیزمەو پیاوسالاری دروستی کردوە مارکێتینگە بۆ خواستەکانی پیاوان .