عاشقی ژنێك مەبە، كە باش گوێدەگەرێت
ژنێك كە دەنووسێت
عاشقی ژنێك مەبە،كە وریایە
سەرنج راكێشە، وەهمی زۆرە، شێتە…
عاشقی ژنێك مەبە بیربكاتەوە!
كە دەزانێت، شت دەزانێت، توانای فڕینی هەیە، بروای بەخۆیەتی.
عاشقی ژنێك مەبە
كاتی عاشق بوون، یان پێدەكەنێت، یان دەگریت
چونكە لەوانەیە رۆحی ببێت بەجەستەی و
عاشقی شیعر بێت
(ئەمانەیان زۆر ترسناكن!)
**
عاشقی ژنێك مەبە
كە دەتوانێت نیو كاتژمێر لەبەردەم تابلۆیەكدا بوەستێت
یان، توانای گۆرانی وتنی نییە بە بێ مۆسیقا
عاشقی ژنێك مەبە
كە كراوەیە، هوشیارە، بێ فەرمانی دەكات و یەكسەر وەڵامی پێیە!
ناكرێت هەرگیز عاشقی ئەمانەیان بیت
چونكە،كە عاشقی دەستی ژنێكی لەم جۆرانە بوویت
ئیتر مانەوە و نەمانەوە
عاشق بوون و نا عاشق بوون
دەرچوون لە دەستی، هەرگیز بە دەست خۆت نییە.
مارتا ریورا گاریدو