1-توانای بیستن و چالاكی دەماغ لەلای خانمان زیاترە بەراورد بەپیاوان، لەبەر ئەوە خانمان توانای كاردانەوەیان بۆ بابەتەكان زیاترە.
2- هۆرمۆنی مێینە كەلەجەستەی خانماندا دەردەدرێت ،ئافرەت بەئاگا دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی كە ددانەكانی كێشەی هەیە و پێویستە سەردانی پزیشك بكات تەنانەت ئەگەر هەست بە ئازاری ددانیش نەكات.
3-لە ڕوی تەمەنەوە خانمان هەمیشە گەنجتر دەردەكەون بەبەراورد لەگەڵ پیاواندا ئەگەر هاو تەمەنیش بن، هۆكاری ئەمەش هۆرمۆنەكانی جەستەی خانمانە كەوا دەكات گەنجتر دەربكەون.
4-هەموو كات ئازاری گەدە و كێشەی گەدە لەخانماندا زیاترە بەبەراورد لەگەڵ پیاوان ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی پێكهاتەی ناوەوەی گەدەی خانمان بەمیكرۆب و بەكتریاكان زیاتر كاری تێدەكرێت.
5-قژی خانمان درەنگتر درێژ دەبێتەوە بەبەراورد بەقژی پیاوان چونكە بنكی تاڵە قژەكان پێكهاتەی چەوریان زیاتر تێدایە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی گەشەی تاڵەكانی قژ لەخانماندا هێواشتر بێت.
سەرچاوە: .fosta.co
لەعەرەبیەوە:چراخان ئاسۆ