
بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو هەنگاوەی حکومەتی مۆسکۆ لەپێناو رکابەریکردنی تەکنەلۆجیایی روسیایە لەگەڵ کۆمپانیا گەوروکانی چین و ئەمرتکا بەتایبەت کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ و هواوی کە بەکارهێنەرێکی زۆریان لەو ولاتەدا هەیە.
بڕیارەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەر کەسێک سەرپیچی بکات بڕی 3هەزار و 100د دۆلار سزا دەدرێت.
لەناوەراستی ئەمساڵدا، کۆمەڵێک بڕیاریدا سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و هێڵی ئینتەرنێت لەو ولاتەدا لەوانە وەک، سنوردارکردنی دەرخستنی ئەنجامی گەڕان لە وێب براوسەرەکان کە پوتین بە هەرەشەی دەبینێت بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.