دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە جیابوونەوە لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی ٢٠١٨ سێ هێندەی ساڵی پێشتر زیادیکردووە.
بە پێی ئەو ئامارەی بڵاوکراوەتەوە، ڕێژەى تەڵاق و جیابوونەوە لە هەولێر لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٢٩٨٥ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە بە ٣٥٩٨ حاڵەت و بەمەش ٦١٣ حاڵەت زیادیکردووە.
هاوکات لە ئامارەکەدا هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سلێمانی ١٣٦٠ حاڵەت بووە و بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕێژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بووە لە ٤٠٨٥ حاڵەت و بەوپێیەش ٢٧٢٥ حاڵەت زیادیکردووە، لەپارێزگای دهۆکیش ١٣٨٤ حاڵەت ولە ساڵی ٢٠١٨، ١٥٠٩ حاڵەت بووە و ١٢٥حاڵەت زیادی کردووە.
لە ئامارەکەدا رێژەی هاوسەرگیری و رەزامەندی بۆ هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی ٢٠١٨ بەم شێوەیە بووە، هاوسەرگیری لە پارێزگای هەولێر ١٥٠٢٥ حاڵەت بووە و سەبارەت بە ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم ٣٦ حاڵەت بووە، لە سلێمانیش رێژەی هاوسەرگیری ١٣٨٣٦ حاڵەت بووە و ڕێژەی ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم ٤٨ حاڵەت بووە و لە پارێزگای دهۆک هاوسەرگیری ١٠٩٠٢ حاڵەت بووە و ڕێپێدان بۆ ژن هێنانی دووەم ٨٩ حاڵەت بووە