لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان،سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌کانی بارەگاکانی حزبی دیموکرات ده‌كات

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان،سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌کانی بارەگاکانی حزبی دیموکرات ده‌كات

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی ( حیزبی دیموكراتی كوردستان و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ) له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی چه‌ند سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتی سیڤیل و بریندار بوونی ده‌یانی دیكه‌ ، به‌ ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كان ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاست ئه‌م هێرشانه‌ بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا كه‌ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌ ، وێرای سه‌ره‌خۆشیمان له‌ هه‌ردوو حیزب و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و له‌ هه‌مان كاتدا پێمان وایه‌ تاكه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نها ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنه‌ و هه‌ر گیز كێشه‌ی گه‌لێك له‌ رێگه‌ی بۆمباباران كردن و شه‌ڕ و خوێن رشتن چاره‌سه‌ر نابێ‌ ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌شه‌كانی كوردستان راستی ئه‌م بۆچوونه‌ ده‌سه‌لمێنێ‌ . بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی بهێنێ‌ له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆ و بكاته‌ پێوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كێشه‌ی گه‌لی كورد .
جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین

مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

8 / 9 / 2018

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە