سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان و گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربڕین لە كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان و باڵیۆزانی ئازادی، داوادەكەن چارەنوسی رۆژنامەنوس بڕیار محەمەد ئاشكرا بكرێت و دەسبەجێ ئازاد بكرێت.
لە 21ی مانگی ئابی رابردو، بڕیار محەمەد، رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژنیوز لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستاش لە زینداندایە.
داوای دیاریكردنی چارەنوس و ئازادكردنی رۆژنامەنوس (بریار محمد) دەكەین
هەولێر، 4ی ئەیلولی 2019: ئێمە لە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان و گروپەكانی پاڵپشتی میدیا و ئازادی رادەربرین لە كۆربەندی كۆمەڵایەتی كوردستان و باڵویزانی ئازادی، داوادەكەین چارەنوسی رۆژنامەنوس بڕیار محمد ئاشكرا بكرێت و دەسبەجێ ئازاد بكرێت.
زیاتر لە دوو هەفتەیە رۆژنامەنوس بریار محمد لەشاری هەولێر دەستەسەركراوە بە بێ ئەوەی ماڵباتی ئەو رۆژنامەنوسە زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر هۆكارو شوێنی دەستبەسەركردنەكەی.
رێدار محەمەد، برای رۆژنامەنوسەكە “پانزە رۆژە بریاری برام دەستگیر كراوە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، سەرەرای چەندین هەوڵمان بەڵام تا ئێستا شوێنی بەندكردنی و هۆكارەكەشی نازانین ” جەختیكردەوە ” نە ماڵبات و نە پارێزەر كەسی نەبینیوە”
ئێمە وەك رێكخراوی داكۆكیكار لە ئازادی رادەربرین و رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان داوا دەكه ين “دەستبەجێ چارەنوسی ئەو رۆژنامەنسە دیاریبكەن و ئازادی بكەن”
دەسبەسەركردن بە بێ روبەروكردنەوەی دەقی یاسایی و شاردنەوەی دەسبەسەركراوان پێچەوانەی ریكەتنامەو جارنامەی مافی مرۆڤ و هەڵس و كەوتكردنە لەگەڵ بەنكراوان و بەتوندی ئیدانەی دەكەین.