رۆژ به‌رۆژ هه‌رێمی کوردستان پتر له‌قه‌یرانی ئابوری‌دا رۆده‌چێت، ئابورتناسێک ئاشکرای ده‌کات که له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی قه‌یرانه‌که‌دا پێشهاتی مه‌ترسیدار روده‌دات، ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت “ئەم قەیرانە ئابوریە ئەوەندەی پەیوەندی بەناشەفافیەت لەفرۆشتنی نەوتدا هەیە نیو ئەوەندە پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە نیە”.
ئا: زانكۆ سەردار
قه‌یرانی ئابوری هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونیشیدا لێکه‌وتی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه، دكتۆر ئەرسەلان مەنهوجەرسان ئەحمەد، مامۆستای به‌شی ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌داراییه‌ی ئێستا کوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت به‌ئاوێنەیراگه‌یاند، “ئەمەی كە ئێستا هەیە جگە لەوەی كە قەیرانێكی سیاسیە قەیرانێكی ئابوری گەورەیه‌كە رەنگی داوەتەوە لەبەرزترین ئاستەوە تاوەكو نزمترین ئاستی لایەنە ئابوریەكانەوە”.
ئه‌و پێی وایه‌که ئەم قەیرانە قەیرانێكی نائاساییە، “بەتایبەت ئەگەر ئێمە سەیرێكی وڵاتانی تر بكەین، لەهەمو دنیادا دەبینین كەس نیە ئیش بكات‌و پارەی مافی پێنه‌درێت، ئێستا وڵاتانی ئەوروپا كار بەكاتژمێر دەكەن نەك بە رۆژیش، ئەوەتا بۆ نمونە لەبەریتانیا بەهەفتانە موچەی كارەكانیان وەردەگرن، بەڵام ئەوەی كە لەلای ئێمە دەگوزەرێت لەوڵاتە خراپەكانی چواردەوری خۆشمان‌دا ناگوزەرێت، تەنها لەفەڵەستین نەبێت، لەوێ‌هەندێك جار دومانگێك موچە دوادەكەوێت، هەمومان دۆخی ئەو وڵاتە دەزانین كە كێشەكەیان كێشەی سەرزەویە، بەڵام قەیرانەكانی ئێمە لەقەیرانەکانی فەلەستنیشی تێپەڕاندوە”.
سەبارەت بەكاریگەریەكانی ئەم قەیرانە نائاساییە ئەو مامۆستای زانکۆیه‌كاریگەریەكان بۆ سێ جۆر پۆلێن ده‌کات، “هەندێكیان زۆر بەكتوپڕی دەردەكەون، هەندێكیشیان مامناوەند دەردەكەون، هەندێكیشیان كاریگەری درێژخایەنن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “كاریگەرییە كتوپڕیەكان ئەوەیە كە بینیمان چۆن بازاڕی كڕین‌و فرۆشتن پەكی كەوتوە، جۆری دوەمیان كاریگەری گەشتیاریی‌و سەفەركردن، ئەوپلانانەی كە خێزانەكان دایان نابو، بەهۆی ناجێگیری دۆخەكەوە خەڵكی پلانیشی تێكچو. كاریگەری سێهەم ئەوەیە وای لێكردین ئەو وه‌به‌رهێنانه‌ی لەوڵاتدا كراون وردەوردە رابکێشرێنه‌وه”.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان، ساڵح فه‌قێ له‌باره‌ی قه‌یرانی ئێستای ئابورییه‌وه‌به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “قەیران لەدوای قەیران سەرچاوەكەی ئەو پچڕاندنی پەیوەندیەیه‌كە لەنێوان هەولێرو بەغدا هه‌بو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که‌باس له‌ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌کرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مانایه‌کی ئابوری سه‌ربه‌خۆ بگه‌یه‌نێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “لەراستیدا ئێمە ویستمان پرسی نەوت شەفاف بكەین بەدەركردنی هەمو ئەو یاسایانەی كە تایبەتە بەنەوت‌و دواتریش چەسپاندنی ئەو یاسایانە. لانیكەم بەشەفافیەت لەنەوتدا زۆر بەئاسانی دەتوانین لەم قەیرانانە دەرباز ببین”.
مامۆستاکه‌ی به‌شی ئابوری زانکۆی سلێمانی باس له‌پێشهاتێکی مه‌ترسیدار ده‌کات له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی کوردستاندا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا، “وای لێدێت وەكو نەوەدەكان چۆن خەڵك كەوتبوە سەر پلێت‌و بینامان دەڕوخاندو شیشی سەقفەكەیمان دەفرۆشت، بۆیە ئەگەر كار وا بڕوات دۆخەكە زۆر زۆر خراپ دەبێت بەتایبەت لە كاریگەری درێژخایەندا”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “لەو بڕوایه‌دام تاوەكو شەش مانگی تر ئەم دۆخە بەردەوام بێت كاریگەری زۆر خراپی دەبێت تا ئەو ئاستەی بۆنمونە لە قوتابخانەكان كتێب نامێنێت، لەنەخۆشخانەكان چارەسەری پێویست‌و دەرمان‌و خزمەتگوزاری نامێنێت، ئەوخەڵكەی لەئاستی هەژاریدان بەئاشكرا لەبازاڕەكاندا دەردەكەون، وردە وردە دیاردە نامۆكان دەگەڕێتەوە بۆ ناو خەڵك‌و كێشە كۆمەڵایەتیەكان زیاد دەبن، هه‌روه‌ها كێشەی ئارامی دروست دەبێت”.
زۆرجار به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم هۆکاری گه‌یشتنی قه‌یرانی دارایی به‌م رۆژه‌ی ئێستا بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌کانی جیهاندا ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزبوایه، هه‌رێمی کوردستان ده‌یتوانی به‌و بڕه‌نه‌وته‌ی به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌ینێرێته‌بازاڕه‌کانی جیهان، پاره‌ی موچه‌و وه‌به‌رهێنانیش دابینبکات.
به‌بڕوای ئه‌ندامه‌که‌ی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری په‌رله‌مانی کوردستان، ئەم قەیرانە ئابوریە ئەوەندەی پەیوەندی بەناشەفافیەت لەفرۆشتنی نەوتدا هەیە نیو ئەوەندە پەیوەندی بەدابەزینی نرخی نەوتەوە نیە، “وەك ئەوەی زۆرجار بەرپرسەكان باسی لێوەدەكەن”.
هه‌روه‌ها دکتۆر ئه‌رسه‌لان پێی وایه‌که‌ده‌بێت وڵاتان پلانیان هه‌بێت له‌کاتی به‌رزبونه‌وه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا، “من لەوباوەڕەدا نیم كە ئەم قەیرانە ئابوریە هۆكارەسەرەكیەكەی دابەزینی نرخی نەوت بێت چونكە ئەگەر ئەوەش بێت ئەوا كارگێڕییەكی باشی وڵات ناهێڵێت شوێنه‌واره‌که‌ی وەها دەربكەوێت‌و كاریگەریەكەی بگاتە سەر بڕبڕەو بناغەی ئابوری وڵات”.
ده‌شڵێت “بۆیە ئەمە بونی كارگێڕیەكی خراپە لەئیدارەدانی ئەم وڵاتەداو نەبونی شەفافیەت‌و نەبونی پلانە، ئەوەتا بەرپرسە باڵاكانی خۆشیان ئاماژە بەوە ئەكەن‌و باسی ئەم هۆكارانە دەكەن، هەمویان كۆكن لەسەر ئەوەی پارەیەكی زۆر هاتۆتە ئەم وڵاتەو بەهەدەر رۆیشتوە.”