مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارو كه‌سایه‌تى ناسراوى كورد پێیوایه، كورد كه له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردو بڕیاریدا جارێكى دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا، “چاره‌ى تر‌ى نه‌بو، ده‌بو بگه‌ڕێته‌وه، هه‌مو دنیا پشتیوانى عه‌بادى ده‌كردو كوردیش پێویست بو به‌شداربێت”.
له‌باره‌ى سودى مانه‌وه‌ى كورد له‌به‌غداد، مه‌حمود عوسمان به‌ئاوێنه‌نیوزى راگه‌یاند، “ئه‌وان به‌دیلى به‌غدادیان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نیه باشتره كۆببنه‌وه‌و بڕیاربده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌توانێت سه‌ربه‌خۆبێت بائێستا بڕیاربدات، به‌مه‌رجێك بتوانێت خۆى بژیه‌نێت‌و پشتیوانى ده‌ره‌كى هه‌بێت”.
ئه‌و ته‌ئكیدیشى كرده‌وه كه “ئێستا سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌بێت بڕیاربدات ئاخۆ ده‌توانن جیاببنه‌وه یاخود له‌به‌غدا بمێننه‌وه‌و درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئاخۆ هه‌لومه‌رجى ناوخۆ‌و ده‌ره‌كى له‌باره بۆئه‌وه‌ى كورد بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسى خۆى بدات به‌جیابونه‌وه، عوسمان وتى، “هه‌لومه‌رجه‌كه له‌بار نیه، ده‌نا باشترین شت بو”.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورد له‌م ساته‌دا به‌باشترین رێگه‌چاره ده‌زانێت بۆئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه بده‌ن‌و چى ده‌توانن بیكه‌ن بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن.
سەرچاوە :ئاوێنه‌نیوز