رۆژی سێ شه‌ممه(٢٤\١١\٢٠١٥)، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ناوچه‌كه كرد.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند: “نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا و پێیوایه رووداوه‌كه ته‌نگژه‌كان له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كات”.
رۆژی سێ شه‌ممه، فڕۆكه‌یه‌كی روسی له‌جۆری “SU 24” له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له نزیك سنوره‌كانی سوریا–توركیا خرایه خواره‌وه، به وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیاش، به‌ر له رووداوه‌كه فڕۆكه‌كه كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌زادبوو، بۆیه 10 جار ئاگارداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه فڕۆكه‌كه‌ی كایه‌ی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندبیبَت.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی فه‌رمیشدا ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند: “فڕۆكه جه‌نگییه‌كه ئاسمانی توركیای نه‌به‌زاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر كایه‌ی ئاسمانی ئه‌و وڵاته درووست نه‌كردوو”، هۆشداریشیدا له كاریگه‌ریی خراپی رووداوه كه بۆسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا.