به‌رز وپیرۆزبێت 25/8 یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان
ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
بیست و چوار ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ ڕێكه‌وتی (25/8/1995) ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی خۆی ڕاگه‌یاند، له پێناو قوڵكردنه‌وه‌و بڕوابوون به هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سه‌قامگیركردنی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی راسته‌قینه و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان . وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه ،جه‌خت له سه‌ر ئارمانجه بنچینه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ،كه‌چه‌مكه‌كانی (ئاشتی ـ دیموكراتی ـ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ن و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشانمان درێژه پێده‌ده‌ین .
ئه‌مڕۆ كه‌یادی (24) ساڵه‌ی جاڕدانی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ده‌كه‌ینه‌وه به‌هه‌مان تێگه‌یشتن و ئاراسته فیكری و سیاسیه‌كانمان درێژه به و كاروانه ده‌ده‌ین و پێمان وایه‌كه كوردستان و دۆزه ڕه‌واكه‌ی وا ده‌خوازێت هه‌موو پارت و هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان هه‌وڵه نیشتیمانیه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، له پێناو گه‌یشتن به ویسته دیرۆكییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان .
به‌رێزان .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه، بڕوای ته‌واوی به به‌یه‌كه‌وه ژیان و هه‌ماهه‌نگی و فره حزبی هه‌بووه ، له‌م پێناوه‌شدا، درێخی نه‌كردووه بۆ له یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی ئاراسته جیاجیاكان ،به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتری گه‌له‌كه‌مان.
له‌م یاده‌دا ،جه‌خت له‌سه‌ر داواكاری به‌رده‌وامی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ره‌تایترین داخوازی بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و بار‌و گوزه‌رانێكی شایسته‌یه ،چونكه به درێژایی تێكۆشانی سیاسی و شۆرشه‌كانی كوردستان هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره بووه بۆته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتن و بوونی په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،بۆیه بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ،شانازی به‌وه ده‌كات هه‌میشه له‌به‌ره‌ی گه‌لدا بووه، له‌م سۆنگه‌شه‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ،پێویسته كه‌رته خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان كاراتر بكرێن، زیاتر ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه كه هاوڵاتیان بتوانن تێیدا سودمه‌ند بن و به‌تایبه‌ت نه‌كرێن، به‌تایبه‌تی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كاره‌با و ئاو وتاد……
هاووڵاتیانی به‌رێزی كوردستان ….
ئه‌وه‌ی له رابردوو رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له باشووری كوردستاندا ،ده‌ره‌نجامی ئه‌و باهۆزی گۆڕانكاریه‌یه كه دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت ،لای هه‌مووان روونه ململانێی چه‌سپاندنی هه‌یمه‌نه‌ی زلهێزه‌كانه ، به هێنانه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین سیناریۆی جۆر به جۆر ، بۆیه‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه به باری ناوخۆیشه‌وه ئه‌ركه.
هه‌رلێره‌شدا له‌م دۆخه ناجێگیره‌ی كوردستان و عێراق ،دووپاتی گرنگی ئه‌ركی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه به‌رپرسیارێتی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرن ،نكۆڵی ناكرێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاوتر،واپێویست ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه ،حزبییه به‌رته‌سكه‌كان بێنه پاڵ یه‌كتر و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ بینینی رۆڵی مێژووییان له‌م قۆناغه‌دا ..
به‌رێزان.
په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت لایه‌نه چه‌پ و دیموكرات و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له پێناو تێكۆشانی چینایه‌تی و ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی وباری لاری خه‌لكی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چربكه‌نه‌وه، هاوشانی یه‌كتر له‌ئاست قۆناغه‌كه دابن وه‌ك پێداویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی …
هه‌ڵبه‌ت له‌م تێروانینه‌دا پێداگری له سه‌ر چاكسازییه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌كوردستان بگوازێته‌وه بارێكی ته‌ندروست به كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و خاڵی زۆر بنه‌ڕه‌تی ڕه‌چاوكراو. ده‌خوازین یاسا هه‌میشه سه‌روه‌ربێ و بێگومان به دامه‌زراوه‌یی بوونی تێكڕای جومگه‌كانی حكومڕانیه‌تی هه‌رێمیش ، فاكته‌ری به هێزبوونی كوردستانه له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا.
جارێكی دیكه له بیست و چواره‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر‌و ئه‌ندام ولایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2019