چوار حزبی چه‌پی باكور و هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه و له راگەیەندراوێکیشدا رایانگەیاند، پرسی سیاسی كوردستان ساڵانێكه به رێگای نادروست و به به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كراوه بۆیه به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.
هەریەکە لە حزبی كۆمه‌نیستی كوردستانی باكور، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له راگه‌یەندراوێكدا دوپاتی دانانی میكانیزمی كاری هاوبه‌شی لایه‌نه چه‌پ و كۆمه‌نیسته‌كانی كوردستان دەکەنەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، “داواكارین له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته زلهێزه‌كان مه‌ترسی و تارمایی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی بڕه‌وێننه‌وه، داعش و بیری توندڕه‌وی ئاینی و مه‌زهه‌بیش كه مه‌ترسی جیهانین و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه مه‌ترسیه‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و كار بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گروپانه و مه‌ترسیه‌كانیان بكرێت”.
ئەو چوار حزبە چەپە ئه‌وه‌شیان خستوەته‌ڕو، “پرسی سیاسی كوردستان پرسێكی گه‌وره‌ی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ساڵانێكه به رێگای نادروست و به به‌كارهێنانی هێز هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كراوه، بۆیه به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، له پێناو چاره‌سه‌ر كردنیشی پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه به زمانی لۆژیك و دیالۆگ و دور له شه‌ڕ و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌نه بنه‌مای چاره‌سه‌ر، لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناوخۆش به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی بكه‌نه دیالۆگی هاوبه‌ش”.
ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە :
راگه‌یاندراوی چوار لایه‌نی كوردستانی
رۆژی 18/7/2019 (حزبی كۆمه‌نیستی كوردستانی باكوور، بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه درێژه‌ی ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌یه كه له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر دۆخی سیاسی كوردستانی گه‌وره چه‌ند جارێك به‌رێوه‌چووه.
له‌و كۆبونه‌وه سه‌رباری دانانی میكانیزمی كاری هاوبه‌شی لایه‌نه چه‌پ و كۆمه‌نیسته‌كانی كوردستان، باس له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرا:
یه‌كه‌م: ئاشكرایه، له‌ئێستادا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌و شه‌ڕی راسته‌قینه له‌ئارادایه، ململانێی زلهێزه‌كان له‌ناو جه‌رگه‌ی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێ، بۆیه داواكارین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته زلهێزه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافی گه‌لانی ناوچه‌كه له‌پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان ژێر پێ نه‌خه‌ن و مه‌ترسی و تارمایی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی بڕه‌وێننه‌وه، خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ناوچه‌كه له‌ئاكامه خراپه‌كانی شه‌ڕ دوور بخه‌نه‌وه.
دووه‌م: تاكو ئێستاش مه‌ترسی داعش و توندره‌وی ئایینی و مه‌زهه‌بی له‌جیهان و ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خاك و گه‌لی كوردستان هه‌یه، بۆیه جارێكی دیكه داوا له‌لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و گروپانه به‌هه‌ند وه‌ربگرن، هاوكارو پشتیوانی گه‌لانی ناوچه‌كه بن له‌به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی ئه‌و گروپانه‌و بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و جۆره بیر‌و رێكخراوه تیرۆرستیانه.
سێیه‌م: پرسی سیاسی كوردستان پرسێكی گه‌وره‌ی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ساڵانێكه ئه‌و پرسه به‌رێگای نادروست و به‌به‌كارهێنانی هێز هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كراوه، هه‌ر بۆیه‌شه به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، له‌پبَناو چاره‌سه‌ربَكی دروستی ئه‌و پرسه پێویسته:
له‌سه‌ر وڵاتان و حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه پێویسته به‌رێگای سیاسی و دیالۆك و دوور له‌شه‌ڕ و ره‌شكردنه‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی مافی گه‌لانی كوردستان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن و زمانی لۆژیك‌و دیالۆگ بكه‌نه بنه‌مای چاره‌سه‌ره‌كان.
ب- له‌ناوخۆی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان پێویسته به‌ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر به‌شێك و به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی هه‌لسورێن و دیالۆگی هاوبه‌ش بكه‌ن، واز له یه‌كتر شكاندن و ناكۆكی نێوانیان بهێنن، هه‌روه‌ها نابێ په‌یوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی دیكه دابمه‌زرێ، ئه‌وه‌ی جێگای داخه له‌مڕۆدا هه‌ندێ جار زمانی زبر له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌كار ده‌هێندرێ، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه داده‌نێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌بابه‌ته‌كان بڕوانین و زمانی یه‌كتر شكاندن واز لێبهێنرێ، ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه هاوكاری ئه‌وه‌مان نه‌بێ ببینه پشت و په‌نای یه‌كتر ده‌توانین له‌م قۆناغه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م نه‌بینه مه‌ترسی‌و هه‌ره‌شه له‌سه‌ر یه‌كتر.
چواره‌م: هه‌ر چوار لایه‌نی سیاسی له‌پێناو خه‌باتی چینایه‌تی بانگ له هه‌موو حزب ولایه‌نه چه‌پ و كۆمه‌نیسته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌پێناو دامه‌زراندنی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش له‌نێوان چه‌په‌كانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانیان خێرا بكه‌ن‌و درێژه به‌خه‌باتی چینایه‌تی له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له‌عه‌داله‌ت‌و ئازاد بده‌ین، هه‌روه‌ها پێمان وایه له‌ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به خه‌باتی چه‌په‌كان له‌تێكۆشان و ته‌واوكردنی قۆناغی رزگاری نیشتمانی ده‌ركه‌وتووه، چونكه هه‌ر چه‌په‌كان ده‌توانن كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان دابمه‌زرێنن.
له‌كۆتاییدا هه‌ر چوار لایه‌ن بڕیاریاندا دریژه به‌م كۆبونه‌وه‌یه بده‌ن‌و بانگ له‌هه‌موو لایه‌نێكیش ده‌كه‌ن به‌شداری ئه‌و خه‌باته بن و ئه‌ركی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره له‌ئه‌ستۆ بگرن.
هه‌ولێر
18/7/2019