کاتژمێر /١١/ی پێش نيێوەری رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩-٦-٢٠١٥ وەفدێکی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکايەتی محمد سالحی بەرپرسی پەيوەنديەکان وچەند ئەنداميێکی پەيوەنديکان سەردانی بارەگای مەکتە بی سياسی بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەی ديموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلان هاورێ مام خدر سکرتيێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سياسی و سەرکردايەتی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، لەو ديدارەکەدا بارودۆخی کوردستان بەتایبەت و ناوچەکە و جیهان بەگشتی باسيان ليێوەکرا هەردوولا راو سرنج و بۆچونەکانیان لەسەر ئاڵوگۆر و بەرەوپێشجونەکان خستەڕوو ، بارودۆخی رۆژهەلاتی کوردستان و ئاڵۆگۆڕ و رووداوە سیاسیەکانی ئەو دواییانە تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بو ، لە کۆتاییدا پەیوەدنی دۆستانەی نێوان هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە لەپێناو بەرەوپێشبردنی دۆزی گەلی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان و شکست پێهێنانی هەوڵی لەرزۆکی دوژمنان و ناحەزان ،کە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە باشوری کوردستان هەمیشە هێزێک بوە بۆ پاڵپشتی و هاوکاری پارت و لایەنە کوردییەکان لە پرسە جارەنوس و نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان .