لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبونەوە

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

sardan31-3بەمەبەستی گەیاندنی هاوخەمی لەساڵرۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محمد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان،شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و نەهرۆ جلال و خلیل محمود و تحسین یاسین و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەشاری هەولێر کرد .sardanydemukrat

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٣١-٣-٢٠١٥ شانێکی بزووتنەوەکەمان وەکو رێزێک لە پێشەوا قازی محمد کە لەهەمان کاتیشدا رابەری حزبی دیموکرات بوە سەردانی بارەگای پەیوەندیەکانی حزبی ناوبراویان کرد و بەگەرمنی لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندییەکانی هەولێرەوە پێشوازی کران .

لەم دانیشتنەدا وێڕای جەخت کردنەوە لە هاوهەڵوێستی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی ئێران لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بۆ زیاتر بەرەوە پێشچونی دۆزی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان، لەهەمانکاتیشدا باسی پەیوەدنی دۆستانە و مێژووی نیوان هەردولا کرا و کە پێویستە بەرەوپێشچونی زیاتر لەم بارەیەوە زیاتر بێت .

دواتر شاندنی بزووتنەوەکەمان بەگەرمی بەڕێکران

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە