رۆژی یەکشەممە 2018/3/11 وەفدێکی هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان لە چوارچیوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK ، بۆ پشتیوانی کردن لە بەرخودانی عەفرین سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد .
هاورێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەنێو وەفدەکە دایە و لە لیدوانێکی تایبەتدا بە سایتی ئاشتی راگەیاند (لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەمان لە شاری قامیشلۆ لەلایەن جەماوەر و ئەندامانی دەستەی خۆبەڕێوەبەری بە گەرمی پێشوازیان لێکراو سەردانی مەزاری شەهیدانیان لە مەزارگەی دەلیل سارۆخان کرد،ئێمە پەیامی پشتیوانی گەلی باشور دەگەیەنینە هجوامێری و خۆراگری و بەرخودانی خەڵکی عفرین ..)
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە هاوکات ئەندامی وەفدەکەیە لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد ( لەهەوڵداین بۆ ئەوەی بچینە نێو عفرین بەڵام شەر و پێکدادان و بۆمبارانی فرۆکەکانی تورکیا ڕێگرن ،بەڵام هەموو رۆژئاوا لەسەر پێکانیان وەستاوە و عفرین ناکەوێ ..!)