مەتین گورجان، ستون نوس لە ستونی ترپەی تورکیا لە سایتی ئەلمۆنیتەر، وەکو ڕاوێژکاری سەربازی تورکیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٨ لە ئەفغانستان و کازاخستان و کیرگیستان و عێراق کاری کردووە. دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە بواری سەربازی، وەکو شیکەرەوەیەکی ئاسایشی سەربەخۆ لەئیستەنبوڵ کاری کردووە.
مەتین گورجان لەنوسینێکدا بەناونیشانی”لەئۆپەراسیۆنی پەرەسەندنی قەندیلدا تورکیا شەڕی کوردەکان دەکات”ئاماژهی بهوهكردووه، سەرەڕای گرژییەکان بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ئەم مانگەوە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی چەکدارانی کورد لەباکوری عێراق-دا لە ناوچەی سیدەکان ئەجێندای تورکیای داگیرکردووە.
لەئێستادا ١٥٠٠ سەربازی کۆماندۆ و پیادەو جەندرمە و بەتالیۆنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە هەوڵی کردنەوەی ڕێڕەوێکدان بۆئەوەی لە سیدەکانەوە پێشڕەوی بکەن بەرەو قەندیل، کە بارەگای سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لێیە.
لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ١٥٠٠ کۆماندۆی دیکەی تورکیا وەکو پشتیوانی گەیشتوونەتە ناوچەکە، وەکو ئاماژەیەك بۆ سوربوونی ئەنکەرە بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپەرسیۆنە ئەمە سەرەڕای سەختی کەش و هەوای ناوچەکە.
گورجان دهڵێت”هێشتا زووە بۆ ئەوەی بڕیاربدەی کە تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی سەربازی فراوان ئەنجام دەدات، تائێستا هێرشە سەرەکییەکانی تورکیا بۆسەر قەندیل لەڕێی فرۆکەی ئێف 16 و هەلیکۆپتەر و فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون.
نوسیویهتی، بەرپرسانی تورکیا بە زمانێكی وروژێنەر و هەراسانکەرانە باسی ئامانجی تورکیا دەکەن، دەربڕینی”وشککردنی زۆنگاوەکە لەباکووری عێراق” یان “بڕینی سەری مارەکە” بۆ سڕینەوەی بوونی پەکەکە لە هەرێمی قەندیل بەکاردەهێنن، میدیای سەربە حکومەتی تورکیا بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانەوە بە پەرۆشەوە باسی داگیرکردنی قەندیل و بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا لەماوەی ٩٠\رۆژدا لەسەر قەندیل دەکات.
نوسهر پێی وایه، هەرچەندە سەرچاوە باوەڕپێكراوە ئاسایشییەکانی ئەنقەرە جەخت لەسەر سوربوونی تورکیا دەکەنەوە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، بەڵام خۆیان بەدوور دەگرن لەباسکردنی وێنەگەورەکە.
یەکێك لە سەرچاوەکان بەبێ ئاماژەکردن بەناوی قسەی بۆ ئەلمۆنیتەر کردووە وتی”لە ئێستادا، ئامانجی بنەڕەتی دروستکردنی کاریگەری سایکۆلۆژی و ترسە لەسەر پەکەکە، مەبەستەکە داماڵینی ئەو ڕەوایەتیەیە کە پەکەکە بەهۆی گوتاری شەڕی داعش-ەوە بەدەستی هێناوە.
هەروەها تورکیا سوربوونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندووە، بە بەغدا و هەولێریشی ووتووە کە ئاسایشی تورکیا لە باکووری عێراقەوە دەستپێدەکات. مەبەستێكی دیکە ئەوەیە بۆ تارانی بسەلمنێت، کە هێشتا دوودڵە، دەکرێت پشتیوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە بکات.
ئهو راوێژكاره سهربازییه باسیلهوهكردووه،”ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی سەربازی ڕاستەقینە بکەین چ وێنەیەک دەردەکەوێت؟ وەکو سەربازێكی پێشوو کە لەساڵی ٢٠٠٠ بە ئەرکێكی سەربازی ڕۆیشتووم بۆ باشوری قەندیل، من دەبێت یەکەمجار باسی سروشتی خاك و کەشی ناوچەکە بکەم، کە دەبێتە ئاستەنگی گەورەتر بۆ توانای سەربازی لە شكری تورکیا نەك توانای سەربازی پەکەکە لەقەندیل”.
قەندیل لە سنوری سێگۆشەی تورکیا-ئێران-عێراق-دایەو ناوچەیەکی بەرز و سەخت و شاخاویەو لەباکور شاخەکان سەختتر دەبن. لەو ناوچەیەی چەکدارانی پەکەکە و گوندنشینەکان تێکەڵبوون، پەکەکە هەزاران ئەشکەوتی کۆنکرێتی بەهێزیان دروست کردووە.
بهبڕوای ئهو، پەکەکە هیزی سەربازی گەورەی لەقەندیل نیە چونکە زۆربەی چەکدارەکانی ناردووە بۆ باکوری سوریا و تورکیا و باکوری عێراق. بڕیاری تورکیا بۆ گۆڕینی سەرنجی لەسەر ڕۆژهەڵاتی فوڕاتەوە بۆ قەندیل پێویستی بە زانیاری هەواڵگری هەیە لەسەر توانای سەربازی پەکەکە. هەروەها قەندیل شوێنێك نییە بەرژەوەندی گەورەی ئەمەریکا و ڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپای تێدابێت، هەر لەبەرئەوەیە ئەنکەرە پێیوایە وڵاتانی دیکە بەجدی دژایەتی ئۆپەراسیۆنی قەندیل ناکەن.
ههروهها پێشبینی ئهوهیكردووه، بە پشتبەستن بە ژمارەی سەربازانی بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنەکە و سەختی سروستی ناوچەکە و پێگە پتەوەکانی پەکەکە و کاریگەر نەبوونی هێرشە ئاسمانییەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئێستاش کاریگەری یەکلایی کەرەوەی نابێت. تەنیا ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە دەستهێنانی چەند ئامانجێکی کردەییە بۆ سنوردارکردنی جموجوڵی پەکەکە لە تورکیا و باکوری سوریا دا.
روونیكردووهتهوه، ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا کاریگەرییەکی سایکۆلۆژی دەبێت مەگەر بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی لۆجیستیکی بەردەوام بنێرن بۆ بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لە باشور و باشوری ڕۆژئاوای قەندیل، ئەگەر نا ئەم ئۆپەراسیۆنە ناتوانێت لەمانگی نۆ زیاتر بخایەنێت و بەردەوامبێت لەبەرئەوەی ئاستەمە بتوانرێت پشتیوانی لۆجیستیکی بۆ بارەگا سەربازیە تازە دامەزراوەکانی تورکیا لەناوچەکە دابین بکرێت.
مەتین گورجان، تیشكی خستووهته سهر ئهوهی، بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک بەرەو ڕۆژەهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات بۆ گەیشتن بە قەندیل، تورکیا پێویستی بە پشتیوانی سەربازی تاران دەبێت. هەروەها لەباشورەوە تورکیا پێویستی بە پشتیوانی سەربازی بەغدا و هەولێر دەبێت. تورکیا بەدوای ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی (تورکیا-ئێران-عێراق)ی بەبەشداری زیاتر لە ٣٠ هەزار سەربازدا دەگەڕێت کە ماوەی یەك ساڵ بخایەنێت. ئەگەر نا ئەنکەرە هیچ ئەنجامێکی کاریگەری دەستناکەوێت.
بۆچوونهكهی زیاتر روونكردووهتهوه،”لە ئێستادا تاران سەرنجی زیاتر لەسەر چالاکیەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك)ە و ئەمەش هاوکاریکردنی نێوان ئەنکەرەو تارانی سنوردارکردووە. بەپێچەوانەی ئەنکەرەوە، پێدەچێت تاران هیچ ئامانجێكی ستراتیژی نەبێت بۆ شەڕی پەکەکە لەدەرەوەی سنورەکانی ئێراندا. هەروەها تاران چەندین جار ڕایگەیاندوە کە پشتیوان ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا ناکات لەدژی پەکەکە لە باکوری عێراق. لەبەرئەوە پشتیوانی ئێران بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە زۆر چاوەڕواننەكراوە، سەرەڕای لێدوانە گەشبینەکانی بەرپرسانی تورکیا”.
سهبارهت به ههڵوێستی واشنتن، وتوویهتی”هەڵوێستی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکە لەبەرئەوەی لەئێستادا ئەمەریکا کۆنتڕۆڵی ئاسمانی باکوری عێراقی کردووە، زیادکردنی چالاکیە هەوایەکانی تورکیا پێویستی بە ڕازەمەندی و هەماهەنگی ڕاستەوخۆ هەیە لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکادا”.
جهختیكردووهتهوه”ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکەدا نابێت ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکە ببێتەهۆی سنورداکردنی توانای لۆجستیکی و جوڵەی چەکدارانی پەکەکە بۆ باکوری سوریا و لەکۆتاییدا ببێتەهۆی لاوازبوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە تاکە گروپی چەکداری هاوپەیمانی ئەمەریکایە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا”.