وەرگێڕانی: ناسری حیسامی
ئاخ ! ئەگەر ئازادی سرودێکی وتبا
بچووك
هێندەی گەرووی باڵندەیەك،
لە هیچ کوێ دیوارێکی ڕووخاو نەدەما.
ساڵیانی ساڵ پێ نەدەچوو
پەی بەم حەقیقەتە بەری
کە هەر کاول و وێرانەیەك نیشانێکە لە تەرەبوونی
ئینسانێك
کە ئینسان خۆی هەوێنی ئاوەدانیە.
….. ……. …..
وەك برینێك
بە درێژایی هەموو ژیان
خوێناوی لێ بتکێتەوە
وەك برینێك
بە درێژایی هەموو ژیان
بە وشکە ژانێك چڵ بدا و
بە گەرمای خۆی بکوڵێتەوە،
بە هاوارێك چاو هەڵینان
بە نەفرەتێك لە قالبی خۆ هەڵبران،
….. ……. …..
ئاخ ئەگەر ئازادی سرودێکی وتبا
بچووک بچووك
چکۆلەتر تەنانەت لە
گەرووی باڵندەیەك !