لانه زه‌نگه‌نه خانمه گۆرانیبێژی لاو كلیپێكی نوێی به‌ناوی “چۆپیه‌كه‌ت” بڵاوكرده‌وه و تیایدا سێ گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێی تێكه‌ڵ كردووه.
لانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب كلیپه نوێكه‌ی به‌ناوی “چۆپیه‌كه‌ت”ی بڵاوكرده‌وه كه سێ گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێی هونه‌رمه‌ندی میلـلـی نوری گه‌رمیانی تێكه‌ڵ كردووه و به‌شێوازێكی نوێ تۆماری كردووه‌ته‌وه و تیایدا سه‌ما ده‌كات.
گۆرانییه‌كان له تێكست و میلۆدی نوری گه‌رمیانییه و كاری میوزیكی به‌رهه‌مه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ڕێناس كورداسه‌وه ئه‌نجامدراوه و به‌شێوازی پۆپ تۆمار كراوه.
كلیپه‌كه له شاری هه‌ولێر وێنه‌گیراوه و یوسف له‌شكری كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه.